پەڕەیەک… لە ڕۆژژمێری شکستەکانی ئیمپڕیالیزم

The failures of Imperialism

پەڕەیەک… لە ڕۆژژمێری شکستەکانی ئیمپڕیالیزم
Text Size

نووسەر: شورش

پەڕەیەک… لە ڕۆژژمێری شکستەکانی ئیمپڕیالیزم؛ ڕاپەڕینی قامیشلوو

١٩ساڵ لەمەوبەر لەوەهاڕۆژێکدا (١٢ی ئازاری ٢٠٠٤ / ٢٢ی ڕەشەمەی ١٣٨٢) لەپاش هەڵاییسانی شەڕ لەنێوان هاندەرانی کورد و فاشیستە عەڕەبەکانی سەر بە ڕژێمی بەعس لە یاریگەی قامیشلوو، «ڕاپەڕینی قامیشلوو» سەری هەڵدا. دەسهەڵات لەلایەک و کەمتیارە فاشیستەکانیشی بەوێنەی «سەددام» و بە دروشمی بەعسی و ئەنفالچێتییەوە لەلایەک، قۆڵیان لە کۆکوژی و قەڵاچۆی خەڵکی کورد هەڵکردبوو. ڕاپەڕینەکە دەسبەجێ سەرتاسەری شاری قامیشلووی داگرت و پەلهاژۆی کردە عەفرین و شارەکانی دیکەی ڕۆژاوای کوردستانیش؛ وە لەئاکامدا دەیان هاووڵاتیی سڤیل گیانیان بەخت کرد و سەدانی دیکەش بریندار بوون.

پاش دەیەیەک، وە لەدوای سەرهەڵدانی چەتەکانی داعش لەلایەن «ئیمپڕیالیزمی ئامریکا»وە، گەلی ڕۆژاوا بەرگرییەکی مێژوویی و قارەمانانەی لەهەمبەر چەتەکانی داعشدا نواند و تۆماری دام‌ودەزگای ئیمپڕیالیزمیان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی سووریا خڕکردنەوە و لەسەر دار و پەردووی ئەو حیماسەتە، «خۆبەڕێوبەریی دیمۆکڕاتیک»یان لەسەر بنەماکانی قوتابخانەی «کۆمار» دامەزراند و بە ڕزگارکردنی شاری ڕەقە لەدەستی چەتەکانی داعش، ئاڵای ڕەشی کۆنەپەرەستییان دانەواند و وێڕای سروودی «ئەی ڕەقیب»، ئاڵای ژنانی بەرخۆدێری کوردیان بەرز کردەوە.

پاش شکستی مێژوویی ئەو پیلانگێڕییەی ئیمپڕیالیزمی ئامریکا، ئەوجارەیان لەڕێگەی دەستوپەیوەندەکانی لە تورکیا(ا.ک.پ و پ.ه.پ)وە، بەپشت‌ئەستووریی «ناتۆ»، هێرشێکی دڕندانە و بەرفراوانی بۆسەر خەڵکی کوردستان دەستپێکرد و هەتاکوو ئێستاکەش بەردەوامە. لەسەرەتادا ڕۆڵە قارەمانەکانی گەلی کورد، گیان لەسەر دەست بەرپەرچی هێرشەکانی ڕژێمی تورکیا و چەتەکانییان دایەوە. بەڵام پاشان بە خیانەتی مێژوویی ڕژێمانی ڕۆژاوایی (هاوپەیمانان) بەتایبەت ئامریکا و پاشەکشەیان لە ناوچەکانی عەفرین، لەدرێژەی دانوستانێکی ژێربەژێری ئیمپڕیالیستیدا، شاری عەفرین کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی کۆنەپەرستییەوە و هەتاکوو ئێستاش لە قەڵاچۆ و تاڵان و گۆڕانکاریی دیمۆگڕافیکی ناوچەکە بەردەوامن. ئەو ڕووداوە دەرسێکی مێژوویی بوو بۆ سەرکردایەتیی شۆڕشی ڕۆژاوا و بگر هەموو گەلانی ژێردەستەی جیهانیش، کە متمانەکردن بە ئیمپڕیالیزم و زلهێزان، ئاکامێکی جگە لە شکست و خیانەتکاری نییە.

دوای ئەو ڕووداوە، «ڕاپەڕینی قامیشلوو» بووە چەقەرەی سەرهەڵدانی شۆڕشی میللی-دیمۆکڕاتیکی خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان بۆ ژیاندنەوەی کۆمار و دامەزراندنی «سۆسیالیزم»ی لەچەشنی «لیبێڕتاریانیزم» لەسەر بنەمای «کانتۆن»ـەکان و «شووڕا» گەلییەکان؛ کە بەدەر لە شۆڕشی زاپاتیستیی «چیاپاس» لە میکزیک، یەکەمجارە وەها سیستەمێک کە نە «دەوڵەت»ـە و نە «کۆمار»ی، بەڵکوو وەک لە مانیفێستی کانتۆنەکانیدا باس دەکات، دەسهەڵاتێکی دیمۆکڕاتیکی ڕادیکاڵ و لە خوارەوە بۆ سەرێ-یە و خۆی بە «خۆبەڕێوبەری» پێناسە دەکات، دابمەزرێت.

هەرچەندە شۆڕش خۆی هەم بە ئاڵاهەڵگری «کۆمۆنی پاریس» و هەمیش «کۆماری کوردستان» پێناسە دەکات، بەڵام زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی لەسەر ئەو بڕوایەن کە «ڕۆژاوا»، دەروازەیەکە بەرەوڕووی «ئانتڕناسیۆنالی پێنجەم»، بۆ وەدیهێنانی یوتوپیا و مەدینەی فازلەی سەرجەم ڕەوتە چەپپەکانی جیهان؛ کە ئەوجارەیان نە لە ئینگڵستان، نە لە سۆڤیەت، نە لە فەڕانسەش، بەڵکوو لە کوردستانەوە سەریهەڵداوە…!

 

آدرس و اسامی صفحات مرتبط با فدراسیون عصر آنارشیسم

Federation of Anarchism Era Social Media Pages



۱- آدرس تماس با ما 
asranarshism@protonmail.com
info@asranarshism.com
۲- عصر آنارشیسم در اینستاگرام
۳- عصر آنارشیسم در تلگرام
۴- عصر آنارشیسم در توئیتر
۵ – فیسبوک عصر آنارشیسم
۶ – فیسبوک بلوک سیاه ایران
۷ – فیسبوک آنارشیستهای همراه روژاوا و باکورAnarchists in solidarity with the Rojava
۸ – فیسبوک دفاع از زندانیان و اعدامیان غیر سیاسی
۹ – فیسبوک کارگران آنارشیست ایران
۱۰- فیسبوک کتابخانه آنارشیستی
۱۱ – فیسبوک آنارشیستهای همراه بلوچستان
۱۲ – فیسبوک هنرمندان آنارشیست
۱۳ – فیسبوک دانشجویان آنارشیست
۱۴ – فیسبوک شاهین شهر پلیتیک
۱۵ – فیسبوک آنتی فاشیست
۱۶- تلگرام آنارشیستهای اصفهان و شاهین شهر
۱۷ – اینستاگرام آنارشیستهای اصفهان و شاهین شهر
۱۸- تلگرام آنارشیستهای شیراز
۱۹ – تلگرام ” جوانان آنارشیست ”
۲۰ - تلگرام آنارشیستهای تهران
۲۱ – اینستاگرام جوانان آنارشیست
۲۲ – گروه تلگرام اتحادیه آنارشیستهای افغانستان و ایران
۲۳ –  توییتر اتحادیه آنارشیستهای افغانستان و ایران - The Anarchists Union of Afghanistan and Iran
۲۴ – فیسبوک اتحادیه آنارشیستهای افغانستان و ایران
۲۵ – اینستاگرام اتحادیه آنارشیستهای افغانستان و ایران
۲۶ – کانال تلگرام خودسازماندهی مطالب گروه اتحاديه آنارشیست‌های افغانستان و ايران
۲۷ – گروه تلگرام خودساماندهی مطالب گروه اتحادیه آنارشیستهای افغانستان و ایران
۲۸– اینستاگرام آنارشیستهای بوکان - ئانارکیستە کانی بۆکان
۲۹- کانال تلگرام کتابخانه شورشی
۳۰- کانال تلگرام ریتم آنارشی
۳۱- تلگرام آنارشیستهای اراک
۳۲- تلگرام قیام مردمی
۳۳- ماستودون عصرآنارشیسم
۳۴- فیسبوک آنارشیست‌های مزار شریف
۳۵- فیسبوک آنارشیست‌های کابل