نۆژهنكردنهوهی وەڵامهكان
ئەگەر پێمانوابێت، وەڵامەكانی ئێمە تەواو و دوا دەركی مرۆڤایەتین، ئەوا خەریكین لە خۆمان بتێك سازدەكەین. ھەروەھا ئەگەر پێمانوابێت، ئەو سیستەمی ڕێكخستنەی كۆمەڵگە، كە ئێمە خەباتی بۆ دەكەین، دوایین چاوەڕوانی و گەشەیەكە، كە مرۆڤایەتی پێیدەگات، ئەوا دیسانەوە خەریكین پووچگەراییەكی دی لە تەپوتۆزی پۆوچگەراییەكانی دیكە، چێدەكەینەوە. سۆشیالیزم بەھەشتێك نییە لە ئاسمانەكانەوە دایگرین و لە پەڕاوی ئەفسانەكاندا بیدۆزینەوە و مۆدێرنیزەی بكەین، سۆشیالیزم خەونی مرۆڤی زیندووە و بە پراكتیكی شۆڕشگێڕانە كەتواریی دەبێتەوە و سەركەوتنیشی لە كولتووربوویندا دەبێت، بەبێ ئەوە، لە خەیاڵی گۆشەگیرانە و فەنتازی ئایدیالیستانە بەولاوەتر نابێت.
هەژێن
بەشی شەشەم
ئێوه چڕێگهچارهیهكبۆچارهسهریستهمینهتهوهییوگرفتیناوچه دابراوهكانبهدروستدهزانن ؟
پێشەكی بەر لەوەی بۆچوون و ئەڵتەرناتیڤێك لە دیدی خۆمەوە بخەمەڕوو، بەپێویستی دەزانم بڵێم، دوو دەهە بەسەر ڕاپەڕین و دەهەیەك بەسەر ڕوخانی ڕژێمی بەعس‘دا تێپەڕێوە و هێشتا پرسی ستەمی نەتەوەیی و ناوچەكان چارەسەرنەكراوە و هێشتا وەك مەیدانێك بۆ سەرمایەگوزاریی ڕامیاریی دەسەڵاتخوازان و دەمارگیریی نەتەوەیی و كینەدۆزی و دووبەرەكی نێوان خەڵكانێك، كە پێشتر هەزاران ساڵ بەیەكەوە ژیاون و هاودەرد و هاوخەمی یەكدی بوون، ماوەتەوە. ئەگەر پاش ڕاپەڕین لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا بتگوتایە پێویستە لە ڕیزی خەباتی جەماوەرییدا تێكۆشانی بۆ بكەین یا پاش ڕووخانی سەدام بتگوتایە با دەهەیەك تیۆكۆشانی بۆ بكەین، دەمودەست بە دوژمن و خەیاڵپڵاو و بێ ئەڵتەرناتیڤ تاوانباردەكرایت، بەڵام ئەوا دوو دەهە تێپەڕیوە و هێشتا هەر بازاری نەتەوەپەرستی و ڕامایاریی دەسەڵاتخوازان گەرمە و ئێمەش هەر لەو خاڵەدا وەستاوین، كە هەر دەبێت ئەم ڕۆژە یا ساڵ و دەهە و سەدەیەكی دیكە، كاری لەسەر بكەین و تێكۆشانی بۆ بكەین.
دەمەوێت بڵێم، ئەڵتەرناتیڤێك كە بە بۆچوونی من دەتوانێت هەم چارەسەر و هەم ڕادیكاڵ بێت، نە بە فەرمانی ڕامیاران دێتەدی و نە كاری یەك شەو و ڕۆژەیە، بەڵكو خەباتی بێوچانی كۆمەڵایەتی گەڕەكە، گەڕانەوە بۆ سەردەمی بەر لە ناسیونالیزەبوون و سەرهەڵدانی دەوڵەت هاوچەرخی گەرەكە، واتە كۆمەڵایەتییكردنەوەی پرسەكان و تووڕهەڵدانی ڕامیاریی و ڕامیارانی گەرەكە، پێكهێنانی پایە جەماوەرییەكانی ڕێكخراوبوونی گەرەكە، گرێدانەوەی بە پرسە هەر ڕۆژەییەكانی تاك و كۆمەڵگەی گەرەكە، وەلانانی ڕۆڵی ڕامیاران و پووچەڵكردنەوەی بازاری بازرگانی پارتەكانی گەرەكە، گەڕانەوەی بڕوابەخۆبوونی تاك بە هێزی یەكگرتووی كۆمەڵایەتی و چینایەتی خۆی گەرەكە، ڕێكخستنەوەی ئاسۆیی كۆمەڵگەی گەرەكە!
بەبۆچوونی من چارەسەری ئەو كێشانەی كە ئیدیۆلۆگەكانی ناسیونالیزم و مەزهەب و پارتەكان میلیشیاكان و دەوڵەتەكان..تد دروستیانكردوون، تەنیا بەلێدانی ئەو پێناوانەیە یا ئەو ڕێكخستن و پێكهاتانەیە، كە ئەوان دروستیانكردوون، مەیسەردەبێت. ناكرێت ناسیونالیستەكان و مەزهەبییەكان بە ئامانجی دابینكردنی دەسەڵات بۆ چینی مشەخۆر (بۆرجوازی) لە قەوارەی ڕامیاریی وەك دەوڵەتدا، بمانكەن بەگژی یەكیدا و ئێمەش بێین ببینە ئەندام لە وەها لەشكرێكی ناهوشیارانەدا و ئاڵا و دروشمەكانیان بەرزبكەینەوە، خوازیاری بەدیهێنانی بەرنامەكانیان بین و خۆمان لەپێناو بەدەسەڵاتگەیشتینان بەناوی گەل و كرێكارانەوە، بەكوشت بدەین!
هەڵبەتە كارێكی ئاوا ؛ بەربەرچدانەوەی هێزە دەسەڵاتخوازەكان و ئاراستە نەتەوەپەرست و مەزهەبیەكان، كاری یەك شەو و ڕۆژە نییە، هەر كات دەست بە ئەنجامدانی بكەین، هەر دەبێت لەم هەنگاوە سەرەتاییانەوە دەستپیبكەین : پاگەندە دژی ڕامیاران و پارتەكان و میلیشیاكان و پووچەڵكردنەوەی نەخشەكانیان، هەڵخڕاندن و بەرجەستەكردنی داخوازییە كۆمەڵایەتییە هاوبەش و نێوكۆییەكانی دانیشتووانی ناوچە فرە–ئێتنی و فرە–ئایین و فرە–كولتوور یا جیاوازەكان، كاركردنی هەر ڕۆژە بۆ خۆڕێكخستنی چین و توێژە ژێردەستەكان لە گروپە خۆجێییەكان و ڕێكخراوە جەماوەرییەكاندا لەسەر بنەمای خودهوشیاریی و خۆبیركردنەوە و خۆڕێكخستن و خۆچالاكی و خۆخەباتكردن لە دەرەوەی بازنەی هەژموونی پارتە ڕامیارییەكان و میلیشیاكان و دەوڵەتەكان. دروستكردنی دیواری مرۆیی لەنێوان بەرەی جەنگی میلیشیاكان و دەرپەراندنیان لە شوێنەكانی كار و ژیاندا، دروستكردنی گروپەكانی هاوسێیەتی و كۆمەكی كۆمەڵایەتیی، ئاشناكردنی لاوان و نەوەی نوێ بە ڕابوردووی پێكەوەژیان و تەبایی پەیڕەوانی ئایینەكان و مەزهەبەكان و ئێتنییەكان لەو جێیانەدا.
من دەزانم وەها كارێك كات و وزە و توانای دەوێت، بەڵام نەكردنی بە واتای تێپەڕاندنی نییە، بەڵكو هەر كات بمانەوێت چارەسەری كۆمەڵایەتییانە بۆ كێشەكان بدۆزینەوە، ناچار دەبێت هەر لەم هەنگاوانەوە دەستبەكاربین. لەم دووڕێیانە زیاترمان لەپێش نییە؛ یا ملكەچی بۆ ویستی دەوڵەت و پارت و میلیشیاكان و ڕامیاران وەك ئێستا، یا خۆدەستبەكاربوونی كۆمەڵایەتی و ڕەتكردنەوەی كایەی ڕامیاریی وەك جاران؟
ئەگەر سەرنجی مێژووی سەدەی ڕابوردوو بدەین، هەردەم لە ناهوشیاریی و نائامادەییماندا چارەسەری پرسەكان و كێشەكانمان بە پارت و میلیشیا و ڕامیاران و دەوڵەت سپاردوون، ئەوانیش وەك وەڵامدانەوە بە بەرژەوەندی خۆیان و سروشتی سەرهەڵدان و كاركردنیان، هەردەم كێشە و پرسە كۆمەڵایەتییەكانی ئێمەیان ئالوودەی ڕامیاریی كردوون و وەك ئامرازێك بۆ بەدەسەڵاتگەییشتن و بەدەستهێنانی بەرتەریی بۆ خۆیان بەكاریانبردوون. كێشە و ستەمی ئێتنی، دووبەرەكی ئایینی و مەزهەبیی، هەڵپە و ساختەچییەتی ڕامیاریی لە ئەم ڕۆژەدا بە بەراورد بە سەردەمێك كە ناسیونالیزم و پارتایەتی نەبووبوونە شوناسی تاك، هەزاران جار توندتر و كوشندەتر بووەتەوە. هاوسێ و هاوكار و هاوسۆز و هاودڵانی دوێنێیان كردوونەتە دوژمنی هەنووكەیی، كوشتنیان كردووەتە ئاساییترین دیاردەی كۆمەڵگە، ئەتككردن و منداڵفڕاندن و جەنگیان كردووەتە ئاساییترین ڕووداوی ڕۆژ، كردوونیانەتە بەشێك لە كولتووری مرۆڤی ئەم هەرێمە.
وەك لە سەرەوە گوتم، یا كێشە و پرسەكان بەوانەی سەرەوە دەسپێرین و بەخۆمان وەك ئاژەڵان هەر ڕۆژ چاوەڕێی نۆرەی سەربڕینمان دەكەین، یا ئەوەتا بە سڕینەوەی ڕامیاریی لە كایەكانی ژیانماندا، هەوڵی كۆمەڵایەتییكردنەوەی گشت پرسەكان و چارەسەریان لەسەر بنەمای خواست و خەونی هاوبەشمان بەخۆمان لە ئەستۆیان دەگرێن. بۆ ئەم مەبەستە من تەنیا بە هێڵكاریی تیڕوانین و دیتنەكانم دەتوانم، وەڵام بە پرسیارەكەی تۆ بدەمەوە: وەك پێشتر گوتم بەردی بناخەی هەر كار و چالاكییەك بە ئاراستەی چارەسەری كۆمەڵایەتییانەی پرسەكان، خۆڕێكخستنی ئاسۆیی چین و توێژە كۆمەڵایەتییەكانە، كاتێك كە گروپە خۆجێی و ڕێكخراوە ئابووریی و پیشەییە جەماوەرییەكانمان هەبوون، دەتوانین كار لەسەر پێكهێنانی خۆبەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵایەتییانەی گوند و گەڕەك و شارۆچكە و شار و ناوچە و هەرێمەكان وەك یەكەی ئازاد بكەین، واتە گێڕانەوەی كاروبار و كارگێریی سیستەمی بەڕێوەبەاریەتی بۆ نێوەندی ژیانی كۆمەڵایەتی و لەباربردنی زەمینەكانی كایەی ڕامیاریی و پارت و ڕامیاران. كاتێك كە گوندێك یا شارێك لەسەر بنەمای دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ و پشتبنەستوو بە هەرەوەزیی و هاوپشتی كۆمەڵایەتی خۆی ڕێكدەخات، ئیدی ڕێكخستنی كاروبار و بەرهەمهێنان و دابەشكردن و سیستەمی پەروەردە و خوێندن و پەیوەندییەكان و دیاریكردنی زمانی فەرمی كاروبار و خوێندنی دەكەوێتە ئەستۆی هەرەوەزی و ئەنجوومەن و شوراكانی ئەو شوێنە، واتە پێكهێنانی خۆبەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆ.
كاتێك كە كۆمەڵگە دەبێتە خاوەنی ڕێكخستنی لەو جۆرە، ئیدی یەكگرتن و جیابوونەوە و هاوپشتی و پێكەوە ژیان ئاسانترین كارێك دەبن، كە هەر تاك و گروپ و كۆمەڵگەیەك دەستی پێیڕادەگات. هەروەها بڕوابەیەكبوون و هاوخەمی و هاودەردی و هاوپشتی نێوان گوندەكان، گەڕەكەكان، شارەكان و ناوچە و هەرێمەكان و كۆمەڵگەكان لێرەوە سەرهەڵدەدات و هەر ئەم هاوئاراستەییەیە، كە دەبێتە هۆی سڕینەوەی كارایی و شوێنەوارە وێرانگەرەكانی ڕامیاریی و پارتەكان و سیستەمی ڕامیاریی و دەوڵەتەكان، كە بوونەتە هۆی دووبەرەكی و ڕك و كینە و جەنگ و كوشتارەكان. هەڵبەتە بێجگە لەوەش هەموو سەركەوتن و پۆزەتیڤییەك لە هەنگاوەكاندا، شوێنێكی دیكە بۆ گرتنەبەری ئەو شێواز و كاركردنە هاندەدات.
بەبۆچوونی من، لە وڵاتێكی وەك عیراقی فرە ئێتنی و فرە ئایین و فرە مەزهەب و فرە زمان و وێرانبووی پاش چەندین جەنگ و كارایی كێشمەكێشی ڕامیاران و پارتەكان و ئایدیۆلۆجیاكان، تەنیا ئەم شێوازە لە تێكۆشان بۆ چارەسەری پۆزەتیڤ دەتوانێت زەمینەی پێكەوەژیانی دوور لە جەنگ و ڕك و كینە و چەند بەرەكی یا جیابوونەوەی ئازادانە و دوور لە خوێنڕشتن و ماڵوێرانی مسۆگەربكات. ئەگەر ئامانجی پرسیارەكە ئەوەیە، كە چۆن دەتوانین بە چارەسەرێكی ئاشتییانە بگەین، ئەوا ئەم ڕێگەیەچارەیە دروستە و ئەگەر قسەش لەسەر بەدەسەڵاتگەییشتنی كۆمەڵێك ڕامیار و سەرمایەدار و پارت و میلیشیا و دەڵاڵی بازارئازادە، ئەوا ئەو دڕندەیی و لەخۆنامۆبوون و دوژمنسازییە لە هاوسێ و هاوكار و هاوپۆل و هاوسۆزەكانی دوێنێ، باشترین خزمەت بە جێكەوتەبوونی نەخشە ئابوورییەكانی بازارئازاد و نەخشە ڕامیاریی و سەربازییەكانی زلهێزەكان و داگیركاریی نوێ [نیئۆكۆلۆنیالیزم] و جیهانخۆریی دەزگە و ناوەندە ئابوورییەكانی جیهان، دەكات.
هەڵبەتە پێویستە ئەوەش بڵێم، كە یەكەم بۆ بەدیهاتن و جێكەوتەبوونی خۆبەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەكان كۆمەڵێك ئامراز و میكانیزم چارەنووسازن، لەوانە ڕەتكردنەوەی دێمۆكراسی پارلەمانی و گرتنەبەری دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ، ڕەتكردنەوەی فیدرالیزمی بۆرجوازی [فیدرالیزمی قووچكەیی/ یەكگرتنی دەسەڵاتەكان و دەوڵەتەكان] و پێكهێنانی یەكێتی و یەكگرتنی ئازادانەی كۆمیونیتییەكان لە فێدراسیۆن و كۆنفێدراسیۆنە ئاسۆییەكاندا، ڕەتكردنەوەی هەڵبژاردنی ڕامیاران و پارتەكان و سیستەمی ڕامیاریی و دەنگدان بە سەرووەران. لە بەرامبەردا گرتنەبەری ڕاپرسی گشی و ئازاد و كۆبوونەوە گشتیییەكان. دووەم، بەدیهاتنی ئەم ئامانجانە وەك چارەسەری كێشە ئێتنی و مەزهەبیی و كولتوورییەكان، پابەندەی بەدیهاتنی كۆمەڵگەی ناچینایەتی نین و دەكرێت وەك پێشهەنگاو بەرەو كۆمەڵگەی خوازراو لەبەرچاوبگیردرێن. بەلایەنی كەمەوە، ئەگەر نەتوانین بە كۆمەڵگەی ناچینایەتیش بگەین، ئەوا دەتوانین بەر بە دەمارگیری و كینەدۆزی نەتەوەیەیی و جینۆساید و گەرمكردنی بازاری چەكسازی و زاڵتركردنی زلهێزەكان بگرین.
بۆ نموونە ئەگەر ڕێكخستن و بەڕێوەبردنی كاروباری گوندێك لە دەستی خودی دانیشتووانەكەیدا بێت، بەدڵنیاییەوە بەراورد بە مشەخۆرانی ڕامیار و پارتەكان، كە لە شارەكاندا خەریكی فەرماندانن، بەخۆیان دەتوانن باشتر گرفتەكانیان چارەسەربكەن، یەكگرتووتربن و هاریكاریی و هاوپشتییان لەتەك گوندەكانی دیكەدا هاوئاراستەتر بكەن و خۆبەڕێوەبەرایەتی هەرێمیی لەسەروو ئاستی گشت گوندەكانەوە لەسەر هەمان بنەمای ڕێكخستن و خۆبەڕێوبەرایەتی تاك تاكی گوندەكان، پێكبهێنن. هەروەها لە شارەكاندا ئەگەر ڕێكخستنی كارەوبارەكان و بەڕێوەبەرایەتی لەسەر بنەمای پێكهێنانی ڕێكخراوە جەماوەرییەكان و گروپە خۆجێی و هەرەوەزییە كۆمەڵایەتییەكان و یەكگرتنەوەیان و خۆبەڕێوەبەرایەتییان پێكهاتبێت، ئەوا دەبێتە هۆی دابەشبوونی یەكسانی دەسەڵاتی كارگێریی و یەكگرتنەوەی خۆبەڕێوەبەرایەتییەكانی گەڕەكەكان لە شورا یا فێدراسیۆنی شاردا، زەمینە بۆ لەباربردنی هەلی سەرمایەگوزاریی ڕامیاریی پارتەكان لەسەر كێشە و پرسەكان لەنێودەبات و بوارێك بۆ دەسەڵاتخوازیی سەرووخەڵكی و بەرتەرییخوازیی ڕامیاران و ..تد نامێنێتەوە، بەواتایەكی دیكە خودی دانیشتووانی ئەو شارە چ لەسەر ئاستی گەڕەكەكان و چ لەسەر ئاستی شار، لە كۆبوونەوە گشتییەكاندا لەسەر بنەمای دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ، گفتوگۆ لەسەر پرسەكان و گرفەتاكان و داخوازیی و پێداویستییەكان دەكەن و بڕیاریان لەسەردەدەن و بەخۆشیان وەك خواستی خۆیان بە ویستی [ئیرادەی] خۆیان بڕیارەكان جێبەجێدەكەن و گەڕەك و شارەكەیان بەڕێوەدەبەن. بەو جۆرە دەبینین، چیدی ئەوە سەروەرانی ناوچەی سەوزی بەغداد و سەری ڕەش و قەڵاچوالان و سەر گردەکان و مشەخۆرانی نێو پارلەمانەكان نین، كە بڕیار لەسەر پرسەكان دەدەن، بەڵكو خودی ئەو تاكانەن، كە تا ئەم ساتە لە هەموو بڕیار و جێبەجێكردنێك بێبەش و دابڕاوكراون و وەك مێگەڵ، شوانە ڕامیارەكان و پارتەكان و فەرماندارییە [حكومەتە] هەرێمییەكان/ سەرتاسەرییەكان داهاتوویان دیاریدەكەن. زیندووترین نموونە لەم بارەوە، ڕێكخستن و خۆبەڕێوەبەرایەتی كوردستانی بەشی سوریەیە، هەروەها خۆبەڕێوەبەرایەتی شار و گوندە ئازادكراوە عەرەبنشینەكانی سوریە، پێش ئەوەی سوپای بەناو ئازاد و هێزە ئیسلامییەكان داگیریان بكەنەوە، كە شورا و كۆمیتە و ئەنجومەن و هەرەوەزییە گەلییەكان بەرێوەیاندەبردن.
له ئاكسیۆنوناڕهزایهتییهكاندابهشداریتانكهمه؟
كامەئاكسیۆنوئاكسیۆنبۆ چی؟ئەگەرمەبەستلەواژۆكۆكردنەوەوپارانەوەلەسەرۆكان بێت،تاوەكودڵیانبەخەڵكیبسووتێتیامەبەست خۆنیشاندانی یاساییوهەڵایپارتەكانبێت،ئەوابەدڵنیاییەوەجێگەی ئەناركییەكانی تێدا نابێتەوەوخەباتی ئەوان لەوێنییە،بەڵكولە جیاتیواژۆكۆكردنەوە،دروشمیڕوخانولە جیاتیخۆنیشاندانی یاسایی [گلەیی]ودەنگدانبۆلابردنیسەرۆكێكودانانییەكێكیدیكە، ئەوائەوانلەگروپیخۆجێییەكانداخەباتبۆسەندنەوەیبەڕێوەبەرایەتیلەسەروەرانوپاشڕەوانیان بە ئەڵتەرناتیڤ دەزانین. بەڵاملەهەرجێیەكناڕەزاتییەكبەڕوویسەركوتونایەكسانیونادادپەوەرییودەسەڵاتداهەبێت،ئەوائەگەركەسێكیئەناركیبەئامادەییفیزیكیشلەوێنەبێت،دڵنیابەلەوەیكەبەهەمووبوونوهەستیكییەوەپشتیوانی لێ دەكات.
ئەگەرمەبەستلە ئاكسیۆن لە چوارچێوەیجوگرافیایهەرێمیكوردستانە،ئەواهزریئەناركیلەسەرەتاییناساندندایەوسەدەیەكزیاترە،كەدەسەڵاتو ھاوڕێ ماركسیستەكانئەوهزرەدەشێوێننوبەپێچەوانەكەیخۆیدەیچوێنن. بەڵامئەگەرمەبەست لەوڵاتانیدیكەیە،ئەواتەنیاسەیرێكیهەواڵەكانوكەناڵەكانبكەیت،دەبینیت،كەئاڵایئەناركییەكان[ ئاڵاڕەشەكان/ ڕەشوسوورەكان/ ڕەشوپەمەییەكان/ ڕەشوسەوزەكان/ ڕەشوسپییەكان، ڕەش و ئاڵەكان] بەڵگەیئامادەییڕۆژانەیئەناركییەكاننلەناڕەزایەتیوخۆپیشاندانوسەندنەوەیكارگەوخانووبەرەوشوێنەگشتییەكانوتەنانەتخاڵیكردنەوەیشەقامەكانلە ئۆتومەبێلوئامرازەژینگەتێكدەرەكان.
شتێك كە پێویستە بۆ ئێمە ناڕازییانی ھوشیار ڕۆشنبێت، ئەوەیە كە ئاكسیۆن بۆ خۆی ئامانج نییە، بەڵكو ئامراز و شێوەیەكی كاتیی خەباتە و شێوازی خودی ئاكسیۆن نیشاندەر و دەرخەری ئامانجی ئاكسیۆن و جەماوەرییبوونی داخوازییەكانە. بۆ نموونە كاتێك كە چەند گروپێكی ڕامیار ئاكسیۆنێك ڕادەگەیێنن، ھیچ گومانی تێدانییە، كە بەدوای كۆمەڵێك دەستكەوتەوەن بۆ گروپەكانیان و ئەگەر لەو نێوەشدا ئاماژەیەك بە داخوازییەكی جەماوەریی بكرێت، ئەوا تەنیا وەك ئامرازی فریودانی جەماوەری ناڕازی دێتەگۆڕێ. چونكە شێوەی بڕیاردان و ئامادەكردن و سەرپەرشتیكیردن و ئاراستەكردنی ئاكسیۆنەكە، دەریدەخات، ئەوانە دستەبژێرێكی ڕامیارپیشەن، كە لە سەرەوە بڕیاردەدەن و بەپێی بەرژەوەندی و ھەلومەرجی ڕێكخراوەییان دەستیپێدەكەن و ئەگەر لەو ئاكسیۆنەدا بەرژەوەندی ڕێكخراوەییان بكەوێتە مەترسییەوە یا ئەندامێكی باڵایان ڕووبەڕووی مەترسی و زیندان ببێتەوە، زۆر ئاسایی كۆتایی بە ئاكسیۆنەكە دەھێنن و پشت لە جەماوەریی ناڕازی و خرۆشاو دەكەن. لەم بارەوە لە دوو دەھەی ڕابوردوودا چ لە خەباتی و چالاكی ‘یەكێتی بێكاران لە كوردستان‘ و چ لە خۆپیشاندانەكانی دژی جەنگی نێوخۆ و چ لە خرۆشانە جەماوەرییەكەی ١٧ی فێبریوەری ٢٠١١دا و دەیان نموونەی دیكەدا دیتمان، كە چۆن گروپە ڕامیارییەكان لەپێڼاو خۆپاراستن و مسۆگەركردنی دەەستكەوتی ڕێكخراوەیی و دەستەبژێریی، ئامادەی سازش و دانیشتن و پێكھاتنن لەتەك دەسەڵات بوون و دەبن.
وەك گوتم ئاكسیۆن ئامرازە نەك ئامانج، كەسی چالاكی خەباتی جەماوەریی و كۆمەڵایەتی هیچ كات ئاكسیۆن لەپێناو ئاكسیۆندا ناكات، بەڵكو بۆ چارەسەری گرفتێك یا بەدەستهێنانی دەسكەوتێكی جەماوەریی و كۆمەڵایەتی ئەو چالاكییە ئەنجامدەدات، كاتێك ئامانجكە پەیوەندی بە پرسێكی كۆمەڵایەتییەوە هەبێت یا داخوازی پێداویستییەكی كۆمەڵایەتی بێت یا كاردانەوە و بەرەنگاریی جەماوەریی و كۆمەڵایەتی بێت بەڕووی نەخشە و بڕیارێكی سەروەراندا، ئەوا پێویستە بڕیاردان لەسەر ئەو ئاكسیۆنە و داڕشتنی نەخشەكاری لەنێوەندی كۆبوونەوە گشتییە جەماوەرییەكان و لە نێوەندە كۆمەڵایەتییەكاندا لە نێو ڕێكخراوە جەماوەرییەكان و گروپە خۆجێیەكان و گەڕەكەكان و كارگە و فەرمانگە و خوێندنگەكاندا بدرێت، نەك لە بنكەی پارتەكان و كۆبوونەوە ڕامیارییەكان و نێوەندە دەسەڵاتییەكاندا بڕیاربدرێت و لە دووتوێی پەرتووكە ئادیۆلۆجییەكاندا بۆ نەخشەكاری ئاكسیۆنێكی كۆمەڵایەتی ئەم ڕۆژگارە بگەڕێت. لەبەرئەوە بە دڵنیاییەوە ئەناركییەكان لەو ئاكسیۆنە ڕامیاریی و پارتیی و دەستەبژێرییانەدا بوونیان نییە و ناشبێت و بە بۆچوونی من، ئەگەر ئەناركییەك لەو كۆڕ و كۆبوونەوە و ئاكسیۆنە پارتیی و ڕامیارانەدا ئامادەیی هەبێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە كەسێكی سەرلێشێواو و ئالوودەبووە بە دەسەڵاتخوازیی و بڕیاردان لە سەرووی خەڵكەوە.
ئهگهركهسانێكیوهكئێوه بچنه پارلهمانونوێنهرایهتیئهوخهڵكه بكهن،كه له ههموولایهكهوه فریودهدرێن،خراپیچییه؟ئایادهنگههڵبڕینتانله هۆڵهكانیپارلهمانودهزگه پانوپۆڕهكانیراگهیاندنهوه باشترنییه لهوگۆشهگیرییهیئێستاكه كهسناوتاننازانێتونازانێتكه ههن؟
پێش هەموو شتێك، بەدڵنیاییەوە كەسانی ئەناركی لەسەر بنەمای ئەزموونگیریی لە بێهوودەیی و خراپیی ئەو كارە، بەشداری گاڵتەجاری ھەڵبژاردنی پارلەمانی ناكەن و ناچنوهەركاتشتیئاواڕوویدا،ئەوائیدیئەوكەسانەنەئەناركینونەئەناركییەكانگوێیانبۆشلدەكەنوبەدڵنیاییشەوەلەنوێنەریپارتەبۆرجوازییەكانخراپتروهەڵخەڵەتێنەرتردەبن، بەڵام باشتر نابن. چونكەگەندەڵیودژبوونینوێنەرەكانبۆكەسەكانناگەڕێتەوە،بەڵكوئەوە سروشت و میكانیزمی سیستەمە پارلەمانییەكەیە،كەئەگەر خودی كاندیدەكە/ پارلەمانتارەكەش مشەخۆر و دژەخەڵكنەبێت،ئەوا میكانیزمەكانی سەروەریی و بەرتەیی مشەخۆیی ئاوایلێدەكەن، بەو ئاراستەیە ببزوێت، كە خودی پارلەمان و بەڕێوەبەرایەتی سەرووخەڵكیلەپێناویداپێكهاتووە. ئا لێرەوە سەرنج بدە،خراپییەكەیئەوەیە،كەئەگەرخەڵكیمتمانەیبەئەناركییەكان/ سۆشیالیستەكانهەبێت،ئەوائەوكاتە ئەوان باشترلەبۆرجواكاندەتوانینخەڵكبۆسەروەریبۆرجوازیفریوبدەن. بەواتایەكی دیكە لە دیواخانی دەسەڵاتداراندا، كەسێكی بەناو سۆشیالیست و كۆمونیست زیاتر و خراپتر لە كەسێكی مەزھەبی و ناسیونالیست، دەتوانێت چەوساوان بە سیستەمی چینایەتی خۆشباوەڕبكات و لە چاوەڕوانی ئازادی و یەكسانی و دادپەروەریی لە سایەی سەرمایەداریدا، ڕادەگرێت و بە پارلەمانتاری باش و سەرۆكی باش و پارتی باش و پارلەمانی باش و فەرمانداریی باش و دەوڵەتی باش خۆشباوەڕیدەكات.
بنەما و تان و پۆ و فیلۆسۆفی سیستەمی پارلەمانی بریتییە لە پاراستنی پیرۆزی سەروەریی چینایەتی و دارایی تایبەتی و كاریكرێگرتە لەژێر ناو و دێوجامەی بەرژەوەندی گشتی و سەروەریی یاسایی و فەرمانداریی+گەل[دێمۆ+كراسی]دا، واتە ھەر كات پارلەمانتارێك دژی كاركردی پارلەمان و دەستوورەكەی بوەستێتەوە، خۆبەخۆ بە وەستانەوە دژی ئەوەی ناویانناوە بەرژەوەندی گشتی و فەرمانڕەایی گەل لێكدەدرێتەوە و ھەر بەو دەستوورەی كە كەسی كاندیدكراو پێش ھەڵبژرادنی و پاش براوەبوونی لە ھەڵبژرادندا، واژۆی دەكات و سوێندی یاسایی لەسەر دەخوات و پاپەندیی خۆی بۆ دەسەلمێنێت، ئەوا تێڕوانین و بڕیار و ھەڵوێستەكانی لە بەرژەوەندی و پشتیوانی جەماوەری ناڕازی دەرەوەی پارلەمان، یا لە دژی كۆمپانییە پاوانگەر و چەپاوڵگەر و وێرانگەرەكان، بە تۆمەتی دژە دەستووربوون، ناچار بە وازھێنان یا دادگاییكردن دەبێتەوە. بەو جۆرە ئەگەر بە وردی و بە ڕەخنەوە سەرنجبدەین، ئەوە دەبینین، كە پارلەمان یانەی خەبات و تێكۆشانی چەوساوان نییە، بەڵكو یانەی میانجیگەریی نێوان دەسەڵاتدان و ڕێكخستنی بەرژەوەندی ڕامیاران و سەرمایەدارانە، بەواتایەكی دیكە یانەی تەبایكردنی دەسەڵاتداران و خاوەن بەرژەوەندییەكان و ڕەوایەتییدانە بە بڕیار و داخوازیی سەرمایەداران و پەسەندكردنیانە وەك بەندی دەستووریی بەناوی بەرژەوەندی باڵا و گشتییەوە.
كاتێك كە ھەر لە سەرەتاوە ڕۆڵ و سنووری چالاكی و شێوەی كاركردنی نوێنەر دیاریكرابێت و ڕەتكردنەوەی دەسەڵاتداریی سەرووخەڵك و تاڵانگەریی كۆمپانییەكان و ڕەتكردنەوەی تەڕاتێن و زاڵیی مەرجەكانی نێوەندە جیھانییەكانی وەك سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی جیھانی و دەوڵەتانی ناوچەكە و زلھێزەكان، بڤە و نەگۆڕبێت، ئیدی سۆشیالیستەكان [ئەناركیست و كۆمونستەكان] لەوێندەرێ [لە نێو پارلەمان] چی دەكەن و بەتەمای چین و چییان پێدەكرێت؟
هەروەها پارلەمان چ وەك دەزگەیەك و چ كایەكەرانی [پارلەمانتاران] پێش هەموو شت نوێنەرایەتی پارت و ڕامیاریی و لیست و بەرژەوەندییەكانی خۆیان و چینەكەیان دەكەن. ئەگەر هەمووان نوێنەرایەتی جەماوەردەكەن، ئیدی جەماوەر چ پێویستی بەو هەموو بەرنامە و پارت و لیستە جیاوازە هەیە، ئایا من لە كۆڵان و گەڕەكەكەمدا یا لە خوێندنگە و كارگە و فەرمانگە و مەیدانی بێكاراندا، داخوازی و پێداویستی گشتیی جیاواز لەوەی هاوكۆڵان و هاوگەڕەك و هاوپۆل و هاوكار و هاوفەرمان و هاودەردە بێكارەكەمم هەن و هەیە؟ ئەگەر وەڵام بەم سەرنج و پرسیارە “نا“یە، ئیدی ئەو هەموو پارت و لیست و گروپە ناو و بەرنامە جیاوازە لەپێناو چی و سوودیان چییە؟ ئەگەر وەڵامەكە “ئەرێ“یە، لە كوێدا داخوازی و بەرژەوەندیی من و هاوگەڕەكەكەم، من و هاوپۆلەكەم، من و هاوكارەكەم، من و هاوفەرمانەكەم، من و هاوگوندیی و هاوشارییەكەم دەكەوێتە ناكۆكی و جیاوازییەكان چین، كە دروستكردنی پارت و بەرنامە و لیست و گروپی جیاواز دەكەنە پێداویستی وەڵامدانەوە ؟
هەڵبەتە با ئەوە لەو لاوە بوەستێت، كە خودی پارت ئامرازی بەدەسەڵاتگەییشتن و بەهرەمەندبوونی دەستەبژێرێكە لە سەروەری و مشەخۆریی بەسەر كۆمەڵگەوە، من ئەوەش دەزانم، كە فیلۆسۆفی سەرهەڵدانی پارت و گروپە ڕامیارییە جیاوازییەكان چییە و چی بووەتە دروستكەریان، بەڵام كاتێك كە قسە لەسەر بەرژەوەندی و داخوازی و ئارەزوو و ژیان و كاروباری جەماوەرێك، كۆمەڵێك، چینێك، توێژێك، گوندێك، شارێك، هەرێمێك، كۆمەڵگەیەك و “نەتەوەیەك” دەكرێت، قسە لەسەر پرس و گرفت و داخوازیی و ژیان و كاروباری گشتی دەكرێت، واتە شتە هاوبەش و نێوكۆییەكان، كاتێك كە شتەكان هاوبەش و نێوكۆیی بن، ئیدی ئەو هەمووە گروپ و پارت و ڕامیارە مشەخۆرە لەپێناو چی ؟
بەڵام، وەك ئەزموونەکانی كۆمەڵگە چینایەتی و دەركەوتنی پاگەندەی سەروەران و دەسەڵاتخوازی خستوویانەتە ڕوو، ئەو گروپ و پارت و لیستانە نوێنەرایەتی بەرژەوەندی چین و توێژێكی مشەخۆری كۆمەڵایەتی دەكەن و لەو نێوەشدا بەرژەوەندیی تاكەكەسیی ئەو كەسانەش، كە خۆیان كاندیددەكەن یا بە كودەتا و زۆردارەكی خۆیان دەسەپێنن، پێشنیارە و ئەگەر ئەو نوێنەرایەتییە بەخۆڕایی و خۆبەخشانە بووایە، بەدڵنیاییەوە هەر لەو ڕۆژەوە كە دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ تێكشكێنراوە و دێمۆكراسی پارلەمانی بەناوی گەلەوە خراوەتە جێگەی تا ئەم ڕۆژە، هیچ ساختەچییەكی ڕامیار و پارتچییەك ئامادەنەدەبوو بۆ خولێكی یەك چركەیی خۆی كاندیدبكات. بەڵام وەك گوتم هەم بەرژەوەندیی كەسیی خۆی و هەم هاوبەرژەوەندیی مشەخۆرانە و سەروەرییخوازانەی چین و توێژەكەی، تاكە هاندەر ی خۆكاندیدكردن و هەڵپەكردنی ئەون بۆ بردنەوە و بەدەسەڵاتگەییشتن، كە بە خانەنشیینی پاشایانە كۆتاییدێت.
سەرەرای ئەمانەش، خودی پێكهاتەی پارلەمان، پێكهاتەیەكی قوچكەیی سەرووخەڵكییە و هیچ پەیوەندییەكی بە داخوازی و ژیانی ڕۆژانەی خەڵكەوە نییە. هەروەها دیوەكەی دیكەی نوێنەرایەتی جێگیر و بەرتەرییدار و پارتییانە و ڕامیارییانەی كاندیدەكان، بریتییە لە بێویستكردنی [بێئیرادەكردنی] دەنگدەران و چاوەڕوانهێشتنەوە و گوێڕایەڵكردنیان بۆ چوار ساڵی دیكە، تاوەكو هەلی هەڵبژرادنی شوانەیەكی دیكەیان بۆ دەڕەخسێتەوە. بەم جۆرە دەبینین لە ماوەی چوار ساڵی دیاریكراودا، پارلەمانتارانی هەڵبژێردراو و فەرمانداریی كابینەی فەرمانداریی پێكهاتوو لەوان، بە ئارەزووی خۆیان بڕیار لەسەر بەرپاكردنی جەنگ، سازش لەتەك نێوەندە جیهانخۆرەكان، بێكاركردنی جەماوەر، گرانتركردنی كرێی خانوو، كەمكردنەوەی مووچە و كرێی كار، فرۆشتن و تاڵانكردنی كەرتەكانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاری، دابەشكردن و بەخشێنەوەی سامان و داهاتی كۆمەڵگە بەسەر هێزە سەركوتگەرەكان و بەكرێگیراوانی خۆیان، بەرتەریدان بە خاوەنكاران و بەرتەریدان بە كۆمپانییە جیهانییەكان و دەرگە ئاوەڵاكردن بۆ زلهێزەكان، وێرانكردنی ژینگە، دەركردنی یاسا هەڵاوێرییەكان [لەوانە یاسای چەند ژنە و پلەدوویی كۆچەران] و یاسای تایبەت لە بەرژەوەندی خۆیان، دابینكردنی مووچە و خانەنشینی پاشایانە بۆ خۆیان و دەستوبەندەكانیان..تد لەو چوار ساڵەی نوێنەرایەتی دەنگدەرانی بەمێگەلكراودا، ئەوان مافی هەموو ملهوڕییەكیان بەسەر كۆمەڵگەوە هەیە و تا ئێستا لە مێژووی سیستەمی پارلەمانیدا ڕووینەداوە، كە پارلەمان و پارلەمانتاران لە بەرژەوەندی چین و توێژەكانی خوارەوە بڕیارێك یا یاسایەك دەربكەن، ئەگەر شتی ئاواش ڕوویدابێت، ئەوا تەنیا كاتێك بووە، كە كۆمەڵگە خرۆشاوە و شەو و ڕۆژ تێكۆشانی بۆ كراوە و پارلەمانتاران لە ناچاریی و لەژێر فشار و مەترسی هەڵگەرانەوەی جەماوەردا، ناچار بە هەزار و یەك فروفێڵەوە یاسا و بڕیارەكان دەستكاریكردووە یا وەك شتێكی كاتی ڕایانگرتووە. ئەمە دیوی شاراوە و داپۆشراوی نوێنەرایەتی ناڕاستەوخۆیە، كە هەردەم بە دێوجامەكانی نوێنەرایەتی هاوبەرژەوەندیی “نەتەوەیی” و “نیشتمانی” و “ئایینی” و “ڕەگەزیی” ڕزاێنراوەتەوە. لەبەرئەوە بوونی من یا تۆ یا ئەو، نیازپاكی و دڵسۆزیی من و تۆ یا ئەو، هیچ لەوە ناگۆڕێت كە هەر كەس گەییشتە ئەو جادووگەرخانەیە، دەبێت و بەسەریدا دەسەپێنرێت، كە لە بەرژەوەندی سیستەمەكە مشەخۆرییەكە بدوێ و بڕیاربدات، ئەگەرنا زۆر بە ئاسانی لە سیناریۆیەكی ڕامیارییدا كەنارەگیردەكرێت، هەڵبەتە ئەگەر كەسەكە بتوانێت لە بەرامبەر حەزی سەروەرییخوازیی و مشەخۆرییدا پاكی خۆی ڕابگرێت و دڵسۆز بـمێنێتەوە !
لەبەرئەوە، ھەر ئاوا كەناكرێتچەكبۆزیندووكردنەوەیكوژراوانبەكارببرێت،ئاواشناكرێتدەزگەیفریودانبۆهوشیاركردنەوەیخەڵكیبەكارببرێت. پارلەمانكۆڕیمشەخۆرانیكۆمەڵگەیەوهەر كەسێكتەنانەتهەژارترینكەسوشۆڕشگێڕترینكەسیشبچێتەئەوكۆڕەوە،ئەواتەنیادووڕێگەیلەبەردەمدا هەیە؛یاخۆكوژی و وازهێنان یابەشداربوونلەمشەخۆریوگەندەڵیوخەڵكفریودان !
***********************************************************
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەكەم، كرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بكە
بەشی یەكەم : http://wp.me/ppHbY-HN
بەشی دووەم : http://wp.me/ppHbY-HY
بەشی سێیەم : http://wp.me/ppHbY-If
بەشی چوارەم: http://wp.me/ppHbY-IH
بەشی پێنجەم: http://wp.me/ppHbY-IN
آدرس و اسامی صفحات مرتبط با فدراسیون عصر آنارشیسم
Federation of Anarchism Era Social Media Pages
۱- آدرس تماس با ما
asranarshism@protonmail.com
info@asranarshism.com
۲- عصر آنارشیسم در اینستاگرام
۳- عصر آنارشیسم در تلگرام
۴- عصر آنارشیسم در توئیتر
۵ – فیسبوک عصر آنارشیسم
۶ – فیسبوک بلوک سیاه ایران
۷ – فیسبوک آنارشیستهای همراه روژاوا و باکور - Anarchists in solidarity with the Rojava
۸ – فیسبوک دفاع از زندانیان و اعدامیان غیر سیاسی
۹ – فیسبوک کارگران آنارشیست ایران
۱۰- فیسبوک کتابخانه آنارشیستی
۱۱ – فیسبوک آنارشیستهای همراه بلوچستان
۱۲ – فیسبوک هنرمندان آنارشیست
۱۳ – فیسبوک دانشجویان آنارشیست
۱۴ – فیسبوک شاهین شهر پلیتیک
۱۵ – فیسبوک آنتی فاشیست
۱۶- تلگرام آنارشیستهای اصفهان و شاهین شهر
۱۷ – اینستاگرام آنارشیستهای اصفهان و شاهین شهر
۱۸- تلگرام آنارشیستهای شیراز
۱۹ – تلگرام ” جوانان آنارشیست ”
۲۰ - تلگرام آنارشیستهای تهران
۲۱ – اینستاگرام جوانان آنارشیست
۲۲ – گروه تلگرام اتحادیه آنارشیستهای افغانستان و ایران
۲۳ – توییتر اتحادیه آنارشیستهای افغانستان و ایران - The Anarchists Union of Afghanistan and Iran
۲۴ – فیسبوک اتحادیه آنارشیستهای افغانستان و ایران
۲۵ – اینستاگرام اتحادیه آنارشیستهای افغانستان و ایران
۲۶ – کانال تلگرام خودسازماندهی مطالب گروه اتحاديه آنارشیستهای افغانستان و ايران
۲۷ – گروه تلگرام خودساماندهی مطالب گروه اتحادیه آنارشیستهای افغانستان و ایران
۲۸– اینستاگرام آنارشیستهای بوکان - ئانارکیستە کانی بۆکان
۲۹- کانال تلگرام کتابخانه شورشی
۳۰- کانال تلگرام ریتم آنارشی
۳۱- تلگرام آنارشیستهای اراک
۳۲- تلگرام قیام مردمی
۳۳- ماستودون عصرآنارشیسم
۳۴- فیسبوک آنارشیستهای مزار شریف
۳۵- فیسبوک آنارشیستهای کابل