ئەگەر پێمانوابێت، وەڵامەكانی ئێمە تەواو و دوا دەركی مرۆڤایەتین، ئەوا خەریكین لە خۆمان بتێك سازدەكەین. ھەروەھا ئەگەر پێمانوابێت، ئەو سیستەمی ڕێكخستنەی كۆمەڵگە، كە ئێمە خەباتی بۆ دەكەین، دوایین چاوەڕوانی و گەشەیەكە، كە مرۆڤایەتی پێیدەگات، ئەوا دیسانەوە خەریكین پووچگەراییەكی دی لە تەپوتۆزی پۆوچگەراییەكانی دیكە، چێدەكەینەوە. سۆشیالیزم بەھەشتێك نییە لە ئاسمانەكانەوە دایگرین و لە پەڕاوی ئەفسانەكاندا بیدۆزینەوە و مۆدێرنیزەی بكەین، سۆشیالیزم خەونی مرۆڤی زیندووە و بە پراكتیكی شۆڕشگێڕانە كەتواریی دەبێتەوە و سەركەوتنیشی لە كولتووربوویندا دەبێت، بەبێ ئەوە، لە خەیاڵی گۆشەگیرانە و فەنتازی ئایدیالیستانە بەولاوەتر نابێت. هەژێن
بەشی نۆهەم
ئێوه له كۆڕوكۆمهڵهكانداوننوئاماده نین،ئیتردهكرێتبزانینمهیدانیخهباتیئیوه كوێیه؟یائه‌وه‌تا بۆ ئێوە پشتیدهزگایهكیچاپونووسینبووهته ههموومهیدانێكیعهمهلی؟
ئازیزم، بەر لەوەی وەڵامی پرسیارەکەت بدەمەوە، دەكرێت بزانم ئەو كۆڕ و كۆمه‌ڵانەی كە تۆ مەبەستن و ئەنارکییەکان بەشدارییان تێداناکەن، كامانەن و لە كوێی خەباتی كۆمەڵایەتییدا وەستاون؟
ئەگەر مەبەستت لە سەندیكاكانی سەربەدەسەڵاتە یا ڕێكخراوە پاشكۆكانی پارتە چەپەكانە، كە ھەر ڕۆژەی لە شوێنێك وەك کارگی بەھاران قوتدەبنەوە و پاش ماوەیەك بۆگەندەكەن و دەپووكێنەوە، ئەوا بە بۆچوونی من ئەوانە نەك كۆڕ و كۆمەڵی كرێكاریی و جەماوەریی نین، بەڵكو ھەوڵێكن بۆ دەستەمۆكردنی دەستبەكاربوونی خۆبەخۆیی جەماوەر و كرێكاران و نەبوونیان زۆر لە بوونیان باشترە، چونكە باش پووكانەوە و نەزۆكی ھەر یەكەیان، دونیایەك نائومیدی لای جەماوەر بە خەبات و توانای خۆی، بەجێدەهێڵێت !
لەو بارەوە دەیان نموونەی بیست ساڵی ڕابوردوو لەبەردەستدان، لەوانە “یەكێتی بێكاران لە كوردستان“، كە ھەزاران كەس خۆی وەك ئەندام تێیدا ناونووسكردبوو و “ڕێكخراوی سەربەخۆی ئافرەتان“، كە ھەموو شتێك بوو، تەنیا سەربەخۆ نەبوو، “كۆمەڵەی ئاوارەكانی كوردستان“، ڕێكخراوەكانی بەناو كرێكاران و كارمەندانی خەستەخانەكان و شورای پەنابەران و لە سەرووی ئەوانەوە فێدراسیۆنی سەرتاسەری ڕێكخراوە كرێكارییەكانی كوردستان، كە ھەموویان لەتەك پووكانەوەی پارتەكانی حیكمەتیزم، بوونە مەرەکەبی سەر كاخەز.
ئەو ھەوڵە پارتییانە نەك تەنیا مایەپووچ و دەستەمۆكەری كرێكاران و زەحمەتكێشانی ناڕازی بوون، لەوەش خراپتر نائومێدگەری دەیان و سەدان ئەندام بوو، كە لەو ڕێكخراوە پاشكۆییانەدا كۆبووبوونەوە و ھەنووكە باوەڕیان نە بەخۆیان و نە بەتوانای چینایەتییان نەماوە و قەدەری خۆیان داوەتە دەست بزووتنەوەی ڕامیاریی وەك لیستی نیئۆجەلالییەكان (لیستی گۆڕان).
بە بۆچوونی من، ئەگەر لە کوردستان ئەناركییەك بوونی هەبێت و لە خەباتی كۆمەڵایەتییدا بۆ باشتركردنی باری ژیان یا گۆڕینی كۆمەڵگە و سیستەمەكانی بەڕێوەبردنیدا بەشدارینەكات، ئەوا ئەناركیبوونی خۆی دەخاتە ژێر پرسیارەوە. چونكە تاكە مەیدانێك كە ئەناركییەكان بە مەیدانی خەباتی خۆیانی بزانن، لە ڕوانگەی ئەوانەوە خەباتی شۆڕشگێڕانە، تەنیا خەباتی كۆمەڵایەتییە و هەموو گۆڕانێكیش لە گۆڕانی كۆمەڵایەتییەوە دەستپێدەكات. ئیدی ئەو خەباتە كۆمەڵایەتییە بۆ پاڕاستنی ژینگە بێت یا باشتركردنی باری گوزەران، یا بۆ فراوانكردن و سەپاندنی ئازادییە تاكەکەسیی و گشتییەكان بێت. بەپێچەوانەوەی ئەوەوە، ئەناركییەكان ھەموو ھەوڵێك بۆ ڕامیارییكردنی بزاڤە كۆمەڵایەتییەكان و ئاراستەكردنی شۆڕشی كۆمەڵایەتی بەرەو ڕامیارییکردن و بەدەستھێنانی دەسەڵاتی ڕامیاریی ڕەتدەكەنەوە، چونكە شۆڕش یا كۆمەڵایەتییە یا نییە و ئەوەی بە پاشگریی ڕامیارییەوە هەیە، دژە–شۆڕشە. هەر بەو پێوەرە ھەموو ڕێكخراوە و كۆڕ و كۆمەڵێكی پاشكۆ بۆ پارتەكان و دەسەڵات دژە–شۆڕشە. چونكە كاری ئەو ڕێکخراوانە بەڕامیارییكردنی خەبات و پرسە كۆمەڵایەتییەكانە. لەبەرئەوەی پارتەكان تەنیا لە ڕامیارییكردنی خەبات و پرسەكاندا بەختی دەركەوتنیان وەك دەستەبژێر و نوێنەرانی سەرووخەڵكی دەبێت، بەپێچەوانەشەوە ئەناركییەكان تەنیا لە خەباتی كۆمەڵایەتییدا بەختی كردەییەكردنەوە (پراكتیزەكردن)ی بیرۆکەكانیان دەبێت و ھزری ئەناركی گەشەدەكات و بڵاودەبێتەوە. ھەر بۆیە لە جیاتی گەمەی پارلەمان و شەڕەدەندووکی نێوەندی و سەركردایەتی پارتەكان، سەرشەقامەكان و مانگرتن و کارگە و کۆڕ و کۆمەڵەکانی گەڕەك و خوێندنگە و ھەڵدەبژێرن، تاوێك تەماشای كەناڵە تەلەفزیۆنییەكان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، گەواھی ئەو ڕاستییەت بۆ دەدات، کە لە وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریکییدا ئەنارکییەکان لە کوێی کۆڕ و کۆمەڵە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکانەوە وەستاون.
پێت وانییه ئه‌گه‌ر دەسەڵات له‌ده‌ست ژنان بێت، كوشتوبڕ كه‌متر ده‌بێت و دادپه‌روه‌ری زیاتر؟ باشتر نییه هاوڕێیانی ئه‌ناركۆ فیمینیست كه تۆ لایه‌نگری ده‌كه‌ی خۆیان كاندیدبكه‌ن یا ڕێكخراوه دروستبكه‌ن و له شوێنێكه‌وه ببنه هێز و بچنه ده‌سه‌ڵاته‌وه؟
ئەوەی كە پێتوابێت دەسەڵات لە دەستی ژنان یا كرێكاراندا [وەك بەشێكی چەوساوەی كۆمەڵگە]دا بێت، ئیدی دادپەروەری مسۆگەر دەكرێت، جۆرێكە لە ژیان لە ئەفسانەدا و فێڵكردنە لە خودی ژنان و كرێكاران. چونكە دەسەڵاتخوزان لە هیچ سەردەمێكدا نەهاتوون بەناوی خۆیانەوە داخوازی بەدەستهێنانی دەسەڵات بكەن، هەمیشە لەژێر ناوێكی دیكەی وەك نەتەوە، كرێكاران یا ژنان هاتوون و كنەیان كردووەتە نێو ڕیزی خەباتكاران و بزووتنەوە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان.
بە گوێرەی ئەزموونەکان و بە بۆچوونی منیس، ئەوە بیرۆكەی ژنانێكە، كە خۆیان بە دەستەبژێری نێو ژنان دەزانن و پێیانوایە، كە زۆرینەی ژنان توانانی بیركردنەوە و خۆڕزگاركردنی خۆیان نییە و پێویستیان بە شوانەیی ئەوان هەیە. هەروەها ئەو بۆچوونە بە پاگەندەیەكی ژاراوی پاساودەدەن، گوایە « لە كۆمەڵگەدا پیاو دەسەڵاتدارە» و مادام وایە، باشترە كۆمەڵێك ژن ئەو دەسەڵاتە بگرنەدەست. ئەمە لەسەر كێش و سەروای هەمان بالۆرەی ناسیونالیستەكانە، كە دەڵێن «ئەگەر دەوڵەتی خۆییمان هەبێت و خۆمان فەرمانڕەابین، هەموو ئەندامانی نەتەوە ئازاددەبن، یا بالۆرەی ماركسیست–لێنینیستەكان، كە دەڵێن «ئەگەر دەسەڵات لەدەستی ئێمەدا بێت و حكومەتی كرێكاریمان هەبێت، هەموو كرێكاران و كۆمەڵگەش ئازاد دەبن» .
بۆ تێگەیشتن لە پووچی ئەو پاگەندەیە، ئەوەندە بەسە لەو بارەوە وەك نموونە، سەرنجی ڕووداوەكانی سەدەی ڕابوردوو و سەرەتای ئەم سەدەیە بدەین، تاوەكو ببینین، كە چۆن كرێكاران لە سایەی دەسەڵاتی دیكتاتۆریی ماركسیست–لێنینیستەكاندا خراپتر لەژێر سایەی دەسەڵاتی دەسەڵاتی پارلەمانی بۆرجواكاندا دەچەوسانەوە و چۆن كوردان لە هەرێمی كوردستانی ئەم ڕۆژگارەدا وەك جارانی سەردەمی بەعس لە ڕووی ئابووریی و ڕامیاریی و كۆمەڵایەتی و تەنانەت كولتوورییەوە دەچەوسێنەوە و وەك چۆن لە سەردەمی بەعسدا تاكەكانی هەرێم «شمال العزیز» لە ڕووی مافی بەكاربردنی زمانەوە لەچاو ناوچەكانی خواروو پلە دوو بوون، ئەم ڕۆژە لە سایەی دەسەڵاتی بۆرجوازی كورد«ناسیونالیستەكان واتەنی دەسەڵاتی خۆیی»دا ناوچەكان و زمانەكان و زاراوەكانی دیکەی کوردی بە پلەدوو دادەنرێن، هەروەها لە سایەی سەروەریی شاژن ئەلیزابێت و سەرۆکشالیاران تاچەر و چیلەر و مێرکڵ‘دا ژنان خراپتر چەوسانەوە و دەچەوسێنەوە.
وەها پاگەندەیەك دەیەوێت، ئاوا نیشانبدات، کە ژنان لە هیچ بوارێکی کارگێڕیی و فەرمانداریی و ڕامیاریی سەرمایەداریدا ڕۆڵیان نییە و هەموو شتێك بەدەست پیاوانەوە و ژنان لە دەرەوەی سیستەمەکەن و هەر کەس بەڕەگەز نێرینە بوو، ئیدی سەروەرە ! ئینگلیزواتەنی ئەمە “تەرسەقولە” ! چونکە ژنان لە هەمان سیستەمی خێزانی‌دا باڵێکن لە پەروردەی سەرکوتگەرانە، هەر ئاوا لە دایەنگە و فێرگەکاندا تا دەگاتە زانکۆکان، ژنانی پەروەردەکار و ماموەستا و وانەبێژ وەك هاوکارە پیاوەکانیان ئازاری منداڵان دەدەن و بە وانەکانی سەروەریی و پیرۆزکردنی مێژوویی کۆمەڵگەی چینایەتی و ڕەوایەتیدان بە سیستەمەکە و دەمارگیریی ئایینی و نەتەوەیی منداڵان و لاوان دەبەنگدەکەن، ژنان لە فەرمانگەکاندا وەك هاوکارە پیاوەکانیان سووکایەتی و کارکردە دژە مرۆییەکانی سیستەمەکە بەسەر خەڵکیدا دەشكێننەوە، ژنانی کرێکار وەك پیاوانی کرێکار، سەرمایە بۆ سەرمایەداران کەڵەکەدەکەن، لەتەك هاوکارەکانیاندا کێبڕكێدەکەن و پاشقول لەیەکدی دەگرن، ژنانی بەرێوەبەر، پۆلیس و سەرباز وەك هاوکارەکانیان پارێزگاریی لە سیستەمەکە دەکەن، ژنانی سەرمایەدار و ڕامیار و دەسەڵاتدار وەك پیاوانی هاوکاریان هەوڵی فریودانی خەڵك و چەوسانەوەیان دەدەن، ژنانی پارلەمانتار وەك هاوکارە نێرینەکانیان، دەنگ بە یاسا دژە مرۆییەکان دەدەن، لەوانە یاسای چەند–ژنە بۆ پیاوانی دەوڵەتمەند !
دەکرێت پشکی ژنان لەو هەموو تاوانانەدا بەپێی کەمی هەژ ماری ژنان لەو بوارانەدا کەمتر بێت، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە، کە ژنان لەو سیستەمدا دەستییان نییە و تاوانبارنین یا دژی سیستەمەکەن! ئەگەر بەهیچ شێوەیەك لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە و ڕاگرتنی سیستەمە چینایەتییەکەدا بەشدارنەبوونایە و ژنان وەك سروشت و تایبەتیمەندیی خۆیان لە مرۆڤبوونی پیاوان جیابوونانە و خودبەخود دژی ئەو هەمووە تاوانانە بوونایە، یا بەلایەنی کەمەوە ئەوانەی کە ئەو پاگەندەیە دەکەن، دژی هەموو پێکهاتەیەکی چینایەتی و دژی هەموو جۆرە چەوسانەوەیەك و هەموو سیستەمێکی چەوسێنەر و هەموو ئامراز و ئایدیۆلۆجیاکانی چەوسانەوەی مرۆڤ بوونایە، ئەوسا دەمانتوانی بڵێین، ئەگەری دروستبوون و دروستدەرچوونی وەها پاگەندەیەکی نالۆجیکی هەیە. بەڵام بەداخەوە کەتواری کۆمەڵگە و ڕووداوەکان و سروشت و پێکهاتەی ستەمگەریی لە کۆمەڵگەدا پێچەوانەوەی ئەو پاگەندەیە دەسەلمێنن. من لێرەدا تەنیا یەك نموونە دەهێنمەوە: ئەوەندەی ژنان بەخۆیان لە خەتەنەی کچاندا، لە دوورینەوەی کۆئەندامی زاوزێی بێوەرژناندا، لە کێبرکێ و شووکردن بەسەر یەکدیدا ڕۆڵیان هەیە، پیاوان ناتوانن ئەو کارایی و ڕۆڵەیان هەبێت !
پاشان، ئەو ڕێکخراوانەی کە تا ئێستا پاگەندەی ڕزگاری و ئازادی و یەکسانی ژنانیان کردووە، بەکردەوە پێچەوانەی ئەوەیان سەلماندووە؛ بەوەی کە خۆیان خەریکی قوتکردنەوە و ڕێکخستنەوەی ژنانی ناڕازین لە پێکهاتە قووچکەییە ستەمکارەکاندا، واتە سەپاندنەوەی ڕێکخستن و پێکهاتەیەکی دیکەی قووچکەیی فەرماندەر و فەرماندەر، پێشرەو و پاشڕەو، کە لە پێکهاتە قووچکەییە کۆمەڵایەتیی و ئابووریی و ڕامیارییەکانیشدا هەمان بوون هەیە؛ خێزان، فێرگە، مزگەوت، کارگە، فەرمانگە و کارگێڕیی و پارلەمان و فەرمانداریی و دەوڵەت. بەواتایەکی دیکە پەسەندنانەوەی هەمان پێکهاتەی زۆردارانە و پڕ ستەمکاریی، بەڵام ئەم جارە بەناوی خودی ژنان و ڕزگاری و یەکسانییەوە.
لەبەرئەوە بە بۆچوونی من [لێرەدا مەرجنییە ئەمە بۆچوونی هەموو ئەنارکییەك بێت]، ئەگەر بڕیاربێت گروپ و ڕێکخراوێك بەناوی ژنانەوە هەبێت، ئەوا دەبێت ڕێکخستنێکی ئاسۆیی هەبێت و ئامانجی خۆکۆمەکییکردنی ژنان بێت. بەڵام ئەوەی کە ستەم لە ژنان و پلەچەندیی و ژێردەستەیی ڕەگەزیی لەنێوببرێت، لەبەرئەوەی کە ستەمەکە پێگەی کو‌لتووریی و ئابووریی و ڕامیاریی هەیە و پرسێکی کۆمەڵایەتییە، کەواتە ژنان تەنیا لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە نا نێوەندیی و نا قووچکەییەکاندا دەتوانن هەنگاو بۆ وەلانانی بنێن و هەروەها بەبێ ڕاکێشانی ڕەگەزە کۆمەڵایەتییەکەی دیکە، کە لە هەموو بوارێکی ژیان و کاروباری کۆمەڵگەدا پێکەوە کاردەکەن و دەژین و ئەوینداریی دەکەن، ئەستەمە ئەو باڵدارەی ئازادی بتوانێت بەتەنیا یەك بەاڵ بفڕێت. بە واتایەکی دیکە لەبەرئەوەی کە پرسی ژنان، پرسێکی کۆمەڵایەتییە و بنەمای ئابووریی و کو‌لتووریی و ڕامیاریی هەیە و بە پێکهاتەی سیستەم و بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەوە پەیوەستە، هەم ڕزگاری ژنان بە ڕزگاری کۆمەڵگە و خودی پیاوانیشەوە پەیوەستە و هەم ئەرکی سەر شانی پیاوانی ئازادیخواز و ڕزگاریخواز و سۆشیالیستخوازە، کە پەیگرانە هاوپشتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی ژنان بکەن. چونکە ئەستەمە چین و توێژە بندەستەکان بەبێ ڕزگاریی ژنان وەك بەشێك لەوان، ڕزگاریان ببێت، لەبەرئەوە ئەگەر پیاوانێك هەن و خوازیاریی ڕزگاربوونیان لە کۆتوبەندە ئابووریی و ڕامیاریی و کولتوورییەکان، ئەوا هەم وەك ئەرکی مرۆیانەیان و هەم بە ناچاری پێویستە لەپێناو ڕزگاریی ژنان لە پلەچەندی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و هەڵاواردن و ستەمی ڕەگەزیی، شان بە شانی ژنانی ئازادیخواز تێ‌بکۆشن، وەك گوتم تەنیا لەبەر ڕزگاربوونی ژنان نا، بەڵکو لەبەر ڕزگاربوونی خودی پیاوانیش!
شتێكی دیکە کە نابێت لەبیری بکەین، ئەوەیە، ئەگەر جاران پێش پێکهاتنی دەوڵەتی سەرتاپاگیری هاوچەرخ [نەتەوەیی]، ستەم لە ژنان زیاتر بارێکی کو‌لتووریی بەخۆوەگرتبێت و ئایین ڕێکخەر و دیاریکەری ڕۆڵ و پێگەی پلەدووی ژنان لە کۆمەڵگەدا بووبێت، ئەوا لەم ڕۆژگارەدا پارلەمان و فەرمانداریی و و یاسا و دەوڵەت و دەزگە ڕامیارییەکان دیاریگەری ئەو ڕێوشوێنەن، بە نموونە بڕیاری چەند–ژنە لەلایەن پارلەمانی هەرێمەوە، گەشتی ژنان بە هامڕایی نێرینەیەکی خێزانەکەی و ..تد. بەم جۆرە ئەمە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە، کە ستەم لە ژنان لەم ڕۆژگارەدا ڕیشە و بنەمای ڕامیاریی و ئابووریی و سیستماتیکی هەیە و ئەوی دژی هەڵاواردن بەگشتی [ڕەگەزیی، زمانی، نەژادی، ئایینی، هەڵاوردن لەسەر بنەمای ڕەنگ و شوێنی لەدایکبوون] و لەم پەیوەندەدا بە دیاریکراویی هەڵاواردنی ڕەگەزیی [ژنان و پیاوان] بێت، خۆبەخۆ ناچاردەبێت، کە دژی هەموو پێکهاتە و دەزگە قووچکەییەکان، پلە و پایە سەر و خوارەکان، نایەکسانی ئابووریی و نایەکسانی دەسەڵات و نایەکسانی ئەرك و ماف و دژی سیستەمی ڕامیاریی بە پارلەمانی و ناپارلەمانییەوە، تێبکۆشێت و هەوڵی کۆمەڵایەتییکردنەوەی چارەسەری پرسەکان و ناتەباییەکان بدات، ئەگەر نا، ئەوا خۆبەخۆ سەری لە دروستکردن و قوتکردنەوەی دەیان ڕێکخراوی قووچکەیی دەستەبژێرانە و ڕامیاریی بەناوی ژنان و منداڵان و ژینگە و ئاژەڵ و چین و توێژەکانەوە دەردەچێت و دواجار هەرچەندە ئامانجیشی خزمەتکاریی سەروەریی چینایەتی نەبێت، هەر ئاو بە ئاشی سەروەریی دەوڵەتدا دەکاتەوە .
جیاوازی ئه‌ناركۆ–فێمینیزم و فێمینیزمه‌كانی دیكە چییه؟
ئه‌گه‌ربه چەند ده‌سته‌واژه كورتیبكهمهوه،ئه‌وا بە خوێندنەوەی من بۆ ئەنارکۆفێمینیزم وەك تێڕوانینی ئەنارکیستی لەمەڕ نەهێشتنی ستەم و هەڵاواردن بەرامبەر ژنان، ئه‌ناركۆ–فێمینیستهكانئامانجیانزیندووكردنهوهیگیانیخۆڕزگاریوخۆكارابوونەلهنێوبزاڤیژناندادژبه كۆیلهتیپلە–چهندییژنانله پاشكۆیلهتیپیاوانهوه. بهواتایهكیدیكەئهناركۆ–فێمینیستهكانبهپێچهوانهیئاراستە فێمینیستییهكانیدیكە،كاربۆدهستهمۆكردنیژنانیئازادیخوازلهژێرڕابەرایهتیخۆیانناكهن؛ هەم ڕابەرایەتی خۆیان بەسەر ئەوانی دیکەدا ڕەتدەکەنەوە و هەم ڕابەرایەتی ئەوانی دیکە بەسەر خۆیاندا ڕەتدەکەنەوە، بە واتایەکی دیکە ڕابهرایهتیوڕێكخستنیقوچكهیی(هیرارشی) به پارێزهریكۆیلهمانهوهیژنانوچهوساوانبهگشتیدهزانن.
ئه‌ناركۆ– فێمینیستهكانپێیانوایه وبهبۆچوونیمنیشبۆئهوهیژنانئازادیبستێننوخۆیانله داوهكانیبابسالاریوسیستهمیههڵاوارێزیمرۆڤهكانبهگشتی ڕاپسێنن،سهرهتاپێویسته لهنێوڕیزهكانیخۆیاندائهوپێكهاته وپلهبهندییه باوانه ڕەتبکەنەوە و له‌نێوبه‌رن. ڕزگاریژنانله پله–چهندیكۆمهڵایهتیویاساییتهنیابه ڕیفۆرمیچهندخاڵێكله یاسایسهروهراندانایێته دی،بهڵكوپێویستیبه لێدان و لەنێوبردنیپایه ئابوورییوڕامیارییو کو‌لتووریی و یاساییهكانیههڵاواردن و هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتە پارێزەرەکانی ئەو بنەمایانە هەیە، کە هەموو پێکهاتەیەکی قووچکەیی دەگرێتەوە.
بەڕێزم، لەو باوەڕەدا نیم، له‌سه‌رئه‌وه ناكۆكبین،كه ئازادینادرێت،بەڵكودهسێنرێت. دهیكهواته كهسێكخۆیویستی(ئیراده‌ی) ئازادبوونیتێدانهبێت،كهسناتوانێتببێته ڕزگارگهریله ڕێوشوێنینالهباری کۆمەڵایەتیی. ئهمهشپێویستیبه هوشیاریخۆكارابوونوخۆڕادەربڕینههیه وئهوڕێكخراووكۆمەڵانهیكه هاوشێوەیخودیدەوڵەتوپارتوخێزان،ڕێكخراونوپێكهاتوون،ناتواننچوارچێوهیهكیگونجاوبن بۆخۆڕزگاریوخۆكارابوون. چونکە لهوێشداكۆمەڵێكفهرماندهروپله–یهكنوكۆمهڵێكیشفهرمانبهروپله–دوو. هه‌ربه‌وجۆره ژنانیپله–یه‌ك( ڕابەرانوسكرتێرانولیپرسراوانوسهركردان ) وژنانیپله–دوو( گوێڕایهڵانوفهرمانبهرانوژێركردان ) لهوڕێكخراوانهدابهرههمدههێنرێنهوه. به‌مجۆره ڕێسهكهماندهبێهوه خوریوژنانێككه لە تاو ستەم و بێدەرەتانی هاتوونهتهدهرودهیانهوێتڕزگاریانبێت،ئه‌مجاره لهلایهنهاوڕهگهزهكانیخۆیانهوه،به تۆرێكیوردتروزیرهكانهترلهوهیباوكو مزگەوت وپارتودهوڵهتویاساكانیان،ژنانیناڕازیڕاودهكرێتهوه وله چوارچێوهییاسایسهروهروژێروهر،فه‌رمانده وفه‌رمانبه‌ر،پێشڕهووپاشڕهوداكۆتوبهنددهكرێنهوه. ئیدی بەو جۆرەڕزگاربوونیانلهوجاڵجاڵۆكه ئایدیۆلۆجییهیههڵاواردنوپله– پلهكردنئەستهمتردهبێت،لهبهرئهوهیكه دڵخواستانهیخۆیانوله ناهوشیارییه‌وه خۆیانئهوبریارهیانداوه وههركاتێكیشسهرپێچیوههڵگهرانهوه له كۆیلهتینێوئهوڕێكخراوانه ببێته خهیاڵیسهریژنێكیئازاده،ئهواتۆمهته مۆڕاڵییهكانویاساوسزاكۆمهڵایهتیوئابوورییوڕامیارییهكانئامادهنودهرگهیزیندانهكانبۆتاوانباركردنیانبه تۆمهتیههڵبهستراو،ئاوه‌ڵا دەکرێت.
بهبۆچوونیمن،ڕزگاری؛ههنگاوییهكهمله ناخیخۆمانهوه ده‌ستپێده‌كات،له‌وێوه كه دیوار وكۆت و زنجیره کو‌لتووریی دهستكردهكانیخێزان، مزگەوت و كۆمه‌ڵگه ودهوڵهتوهاوشێوەكانیانله ئاوەزماندا بڕوخێنینو بپسێنین و له كۆڵیانبكه‌ینه‌وه، تاوەکو بتوانین لە تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتییدا لەتەك هاوچین و هاوتوێژ و هاودەردەکانمدا یەکبگرینەوە. ئه‌مه بۆههرمرۆڤێكیچهوساوه وبندهست،كه خوازیاریئازادبوونه،دروسته. پاشان“نا“گوتنبه ههرفهرمانویاسایهك،كه دەسەڵاتی [ئۆتوریته‌ی] كهسانیدیكەبهسهرماندادهسهپینێتوملكهچی زاڵبوون و پاوانگەریی [دۆمینه‌یتگەریی] ئهوانیدیكەیهاوجۆریاناجۆرماندهكات، خۆبڕیاردانی گەرەکە. ئێمهیچهوساوه یاژنانناتوانینخواستوخهونهكانیانبه كهسانیدیكەبسپێرینوبیانكهینه دهمڕاستیخۆمان، چونکە له نێوان فەرماندانی نێرینهكانیخێزانو فەرماندانی دەسەڵاتدارانی كۆمه‌ڵگه ویاساكانیدهوڵهتوپهیڕهوپرۆگرامیپارتهكاندا جیاوازینییه و ئەوەی کێ دیاریبکات، کە چی بكهینوچینهكهین، یا ئەوەی كه‌سانێك دیكه بهناویئێمهوه ببنه سكرتێروڕابەریڕێكخراوه وكۆمهڵهكانمانوفهرمانمانپێبدهنچۆنخهباتبكهینو لە کوێ خەبات بكهینوچۆنههڵوێستوهربگرین،هیچ جیاوازی نییە و نابینرێت !
ئهگهرژنانیئازادیخوازخوازیاریههڵوهشانندنهوهیههڵاواردننلهنێوانخۆیانوهكڕەگهزیمێینه وباوكوبراكانیانونێرینهكانیكۆمهڵگهن،ئهواههنگاوییهكهم پێویستە له‌نێو خودی بزاڤه‌كه‌دا دژیههرههڵاواردنوپلهوێرییهكبن کە پێکهاتەی قووچکەیی ڕێکخستن دەیسەپێنێت. بزاڤێكیاڕێكخراوێككه ههڵگریتۆویپله–یهكیوپله–دوویخودیژنانبهنێویڕابەرانو ڕێبهریكراوانەوەبێت،ناتوانێتههڵگریپهیامییهكسانیودژبوونبه ههڵاواردنبێتوسهرهنجامبهجۆرێكیدیكەژناندهستهمۆیپێكهاته قوچكه‌ییه پڕههڵاوێرییهكاندهكاتهوه. لەبەرئەوە ژنانیئازادیخواز(ئه‌ناركۆ–فێمنیست) خۆبهخۆدژیپلهبهندینێوبزاڤهكه وڕێكخراوه‌كان دەبنوشوانهییهیچژنوپیاوێكبه ڕهواودروستنازاننوبهوپهڕیتوانایانهوه وهكههرپێكهاتهیهكیدیكەیبابسالاریوسیستهمینایهكسانیمرۆڤهكان،دژایهتییاندهكهنولهنێوبردنیانبه ئهركیدهستبهجێیخۆیاندهزانن.
ژنانیئازادیخوازپێویستییانبه فۆرومیكۆمهڵایهییلهسهرئاستیگهڕهكوشوێنیكار،نیتوۆركیژنان،كه پشتبه ڕێكخستنوپهیوهندیزنجیرهییولابهلایی ئاسۆیی (نهكسهرهوخواری) هه‌یه. بۆنموونه: ژنانیكۆڵانێك،گوندێك،گهڕهكێكدهتواننفۆرومێكیكراوهیانههبێتو لەسەر پرسەکانیان وتووێژبکەن، بۆ نموونە ئاوكێشانكه كارێكیتاقهپڕوكێنیكۆمهڵگهكهمانه، بهسهرپیاوانیشدابسهپێننوبهو جۆره پیاوانڕاستهوخۆلهتهكگرفتێكیكۆمهڵایهتیوههرڕۆژهیكۆمهڵگه ڕووبهوودهبنوناچارشانبهشانیژناندهچنه جهنگیئاودزانیكۆمهڵگهوه،ده‌چنه پایخهباتبۆدابینكردنیئاویپێویستبۆههمووان. ئهمنموونهیه بۆزۆربوارو گۆشەی خهباتیڕۆژانه كردەییه ودهكرێتسوودیلێ وه‌ربگیردرێت. ئه‌مه شێوازیخهباتیژنانی(کرلا)یهیندوستانه دژیكارخانهكانی کۆکاكۆلاوخواردنهوه گازییهكانیدیكە،كه بوونه‌ته هۆیكهمكردنهوهیئاویخواردهنهوه له ناوچەکانیاندا.
وەك ئامارەکان نیشانیدەدەن، ژنانلهسهركارنیوه یاكهمترله مووچهیپیاوانوهردهگرنوتهنانهتله ئەمەریکا و وڵاته ئهوروپییهكانیوهكئاڵمانیاوبریتانیا‘ش هەر وایە، ژنان لە بەرامبەر کارێکی هاوشێوەدا بەڕێژەی ٢٥% مووچە و کرێی کەمتر لە پیاوان وەر دەگرن.دهكرێتلهمبارهداكهمكاریبهوڕێژهیهی کەمی مووچه‌كه‌یان بەراورد بە هاوكاره پیاوه‌كانیان،كاریكهمتربكهنوكاره كهڵهكهبووهكانبخهنه سهرشانیهاوكاره پیاوه‌كانیان[-كه بۆتهنیاجارێكیشبهبیریاندانههاتووه وبیریانلێ نه‌كردووه‌ته‌وه؛ بۆچیژنانیهاوكاریانبهرامبهرههمانكار،موووچهیكهمتروهردهگرن]- وبهجۆره ناچارییەك دەتواننبیانكێشنه پایخهباتبۆمووچه وكرێییهكسان. ژنانێككه كاریدهرهوهیماڵدهكهنوهاوكاتیشكارینێوماڵوسهرپهرشتیمنداڵیانلهئهستۆیه،هه‌ربه هاریكاریوهاوڕیزیژنانیگهڕهكوكۆڵانوتهنانهتسهركاریش،دهتواننله چوارچێوه‌ی سەکۆکەیاندا [فۆرومه‌كه‌یاندا]بڕیاریسهپاندنیبهشێكله كارینێوماڵوسهرپهرشتیمنداڵانبهسەر پیاوهكانیاندابدەنوبهو جۆره پیاوانیانبهشداروناچاربه بیركردنه‌وه بۆڕزگاربوونوكۆمهڵایهتییكردنهوهیكارینێوماڵوسهرپهرشتیکردنیمنداڵ، بکەن. ئهمهشداخوازیدایهنگه وباخچهیمنداڵانوچێشتخانهیگشتیدێنێته ئاراوه،كه دهتواننپایهیكۆمهڵگهیهكینوێبن، کە تێیدا کاری نێوماڵ و بەخێوکردنی منداڵ کار و ئەرکی کۆمەڵگەیە.
بەبۆچوونیمن،لهبهرڕۆشناییئایدیایژنانیئهناركۆ–فیمینیستدا جیاوازییەکان گەلێك زۆرن. لهپاڵئهمانهشدا پێویستە ئهوهمانلهبیرنهچێت،هه‌ر ئاواڕزگاریژنان،كرێكاران،جوتیارانوخوێندكارانو… تدتهنیاله توانایخودیژنان،خودیكرێكاران،خودیجوتیاران،خودیخوێنداكارنو … و.. تددایه،هه‌ر ئاواشگۆڕینیبهندێكییاساییوهكچهند–ژنه یانههێشتنینهریتێكیكۆمهڵایهتییوهكخهتهنه وپاشهكشێبه ڕێسایهكیئایینی وەک شەلاقدان و زیندەبەچاڵکردنی ژنان،به واژۆكۆكردنه‌وه ونامه‌گۆڕینه‌وه لهتهكسهروهرانوچوونه پارلهمانیسهدانژن،ناتوانێتئاڵوگۆڕله ژیانیكهتواریماندابكاتوله ڕزگاربوونله دەست ئەویاساونهریتانه نزیكمانبكاته‌وه. بهڵكوههرگۆڕنێك،پێویستیبه هەڵخڕان و بەرجەستەبوونی بزاڤیكۆمهڵایهتییههیه،پێوستیبه ئامادهییتاكههیه،پێویستیبه هۆشیاریخۆكارییوخۆبڕیاردانوخۆههنگاونانوخۆجێبهجێكردنوخۆپیادهكردنههیه،ئهمهشپێویستیبه ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه سهربهخۆكانههیه وهكفێرگه وپهروهردگهیژنانیئازادهیكۆمەڵگهینوێ. لێرهداڕێكخراوهكانبێجگه له چوارچێوهیهكیا چەترێكبۆكۆوهبوونوهوشیارییو یەکگرتن وزیندووكردنهوهیویستیئازادیخوازییویهكسانیخوازیی، فێرگەیەکیش دەبن بۆ وپهروهرده‌ی مرۆڤی کۆمەڵگەی نوێ، هەر لەبەرئەوە گروپە خۆجێیی [فۆرومەکانی گەڕەك و تۆڕە سەرتاسەرییەکان] و جەماوەرییەکانی ژنان پێویستییانبه ڕابەروسهركرده وژنانیپلهیهكنییه،پێویستییانبه ڕێنوێنیپیاوانیسهركردایهتیپارتهكانو چەپڵەڕیزان و چەنەبازیی هۆلهكانیپهرلهماننییه، بەڵکو تەنیا پێویستیان بە خۆهوشیاریی و خۆکارایی و خۆکۆمەکیی و خۆویستەکی ئەندامانیان هەیە.
من،ستهموههڵاواردنبهرامبهرژنانتهنیالهلایهنپیاوانهوه نابینم،بهڵكوزۆرجارلهلایهنخودیژنانهوه ئهمستهموههڵاواردنه په‌ره پێده‌درێت. بۆنموونه كه‌منینئه‌وژنانه‌یكه خۆیانبهزۆربهشوودراونوكهچیههمانپشتیوانیله ههمانستهمدهكهنهوه وكچونهوهكانیاندهخهنه ژێرفشاروناچاركردن. كه‌منینئه‌وژنانه‌یكه خۆیانخهتهنه كراون‌و بوونەتە قوربانی ئه‌وتاوانه وكهچیبهدهستیخۆیانكچهكانیاندهبهنه بهردهمگوێزانی ژەنگینیژنانێكی دڕندە وخهتهنهگهر. كه‌م نینئهوژنانهیكه له ژیانیژنومێردایهتییانداباجیبڕه ئاڵتونومارهییوعهوداڵبوونیپیاویدهوڵهمهدنییانداوه،كهچیكچهكانیانلهسهرههمانشێوازیبیركردنهوه په‌روه‌رده‌ده‌كه‌نه‌وه ودهیانخهنهوه ژێرچهكمهیسووكایهتیپیاوه داراكان. كهمنینئهوژنانهیژنیانبهسهرداهاتووه وكهچیكچهكانیانناچاربه دانیشتنلایپیاوانێكی فرەژەندار [حەرەمسەرادار] ده‌كه‌ن. كه‌منینئه‌وژنانه‌یكه له ژیانیخۆیانداهاوهڵێكیخۆشهویستیخۆیانلهسهرئهوینداریكوژرابێت،كهچیبهخۆیانوتیوتیلهسهركچه دراوسێوخزمانیخۆیاندهكهن. كه‌منینئه‌وژنانه‌یكه لهلایهنخهسوویانهوه سووكایهتیوستهمیانلێكراوه،كهچیبهخۆیانههمانكاروڕهفتاربهرامبهربووكهكانیاندهكهنهوه،به‌م جۆره دهبینستهمله ژناندیاردهیهكی ئاڵۆزی فرەڕەهەندی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانه، نه‌ك تەنیا داهێنراوییاسایهكینووسراوه یازۆرداریپیاوانێك. کاتێك ئه‌وبۆچوونه لاوازانه ده‌خوێنمه‌وه، كه ستهمله ژنانبۆئایینیئیسلامبهتهنیادهگێرنهوه. بهڕاستیئهوژنوپیاوانه جێگهیبهزهیین،كه خوێندنه‌وه‌ی ئاواسهرپێیبۆدیارده كۆمهڵایهتییهكاندهكهن. ستهمله ژنانڕهههندیمێژوویههیه وئهوڕهههنده زۆرله ئیسلاموئاینهكانیدیكەیشكۆنتره. بەم جۆرە نەبینی ئەم دراوە کەتوارییانە، نەبینینی زەمینە کو‌لتووریی و ئابووریی و ڕامیارییەکانی ستەم لەلایەن ڕێکخراوە قووچکەییە ڕامیارییە پاشکۆکانی دسەڵات و پارتەکانەوە، خاڵێکی دیکەی جیاوازی چۆنیەتی تێڕوانین و دەرککردنی ستەم و هەڵاواردنی ژنانە، لەلایەن فێمینیستە دەسەڵاتخوازەکانەوە و لەلایەن فێمینیستە دژە–سەروەرەکانەوە [ئەنارکۆفێمینیستەکان]. ئەنارکۆ فێمینیستەکان بە قوڵی لە هەموو پێکهاتە و دەزگەیەکی کۆمەڵگە و بەڕێوەبەرایەتییەکەیدا لە دووی ڕەگ و ڕیشە ئابووریی و کو‌لتووریی و ڕامیارییەکانی ستەم و هەڵاواردن، دەگەڕێن و ڕادیکاڵانە هەموو ئامراز و میکانیزم و پێکهاتیەك، کە ئافەرێنەر و پارێزەری ستەم و هەڵاواردن بێت، ڕەتدەکەنەوە و لە خەباتی ڕۆژانەی جەماوەریی و کۆمەڵایەتییدا هەنگاو بە هەنگاو بۆ سڕینەوەی لە هۆش و لە کردەوە و لە ئاخاوتنی تاکەکان و لە نێوەندە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەبێ وچان تێدەکۆشن.
منناڵێمباوهڕهكانیئیسلامدهستییانلهوستهموتاوانانهدانییه،نا و نه‌خێر،هه‌رگیز بەتەمانیم شتێکی ئاوابڵیم. بهڵامگونجان و تهباییوڕێككهوتێكلهنێوانباوهڕهكانیئیسلاملهمهڕ ڕۆڵ و ڕێوشوێنی ژن‌و پێکهاتە و تێڕوانینیخیڵهكییانەیكۆمهڵگەی کوردستانداههیه. ئه‌گینا بە كوتوپڕیی و لە چاوتروکانێکدا تیرۆری ژنانوئهتككردنیاننهیدهتوانیبهوڕهههنده ڕیشهییوترسناكهوه له دهههییهكهمیههزارهیسییهمدائامادهبێت. كهسانێككه بەختی هوشیاربوونەوەیڕادیكاڵی ئازادیخوازانەیانههبووه یا ڕووداوەکانی ڕۆژگار بەو هوشیارییەی گەیاندوون،ئه‌وه دهزاننكه باوهڕهكانیئیسلامپاشبنهمایهكیخێلهكییانەینیوهدوورگهیعهرهبییانههیه وكۆمهڵگهیكوردستانیشبنهمایهكیخێڵهكییانەیههیه ویەكانگیربوونیئهمدووانەیە، کەزهمینە‌ی بهردبارانکردنولوتبڕینوسوتاندن لەباردەکەن و پێکدەهێنن. بۆ تێگەییشتن و دەرکردنی ئەم پێگەییشتنە، خوێنهریئازیزدهتوانێتسهرنجیجیاوازیههژماریكوشتنیژنانوبارییاساخیئهوینداریی بدەن؛لهوناوچانهیكه به قۆناخیخیڵەکیبوونداتیپهڕیوونوتاكایهتیهێشتاتیایاندابهرجهستهنهبووه وڕێساخێڵهكییهكان تیایاندا سه‌روه‌رن، لەتەك بەو ناوچانەی کە زوو نیشتەجێبوون و شیرازە و بنەمای خێڵەکیی پەیوەندییەکانی نێوان تاکەکانی پێکناهێنێت و پێکەوەی نەبەستوون، بەراوردبکه‌ن. مهگهرئیسلامههرئهوئیسلامه نییه، كه له ههردوولایاندائامادهیه،بۆچیله شوێنێكزۆرترژندهكوژێتوله شوێنێكیاهیچیاكهمتردهكوژێت. ههروههائهگهرسهرنجیئایینهكانیدیكەیكۆمهڵگهمانبدهینو گوتراوە‌كانیانبخوێننیهوه،ئهگهرزۆرترله ئیسلامژنبهكهمنهگرن،ئه‌وا سووکایەتییکردنیان بە مێینە كهمترنییە. لەبەرئەوە ئایینی ئیسلام تەنیا وەك ئامرازێکی گونجاو لەلایەن کۆمەڵگەی خێڵەکیی کوردستان و کولتووری دژە–ژنییەوە کەڵکی لێوەرگیراوە، نەك ئەوەی کە لە خودی کۆمەڵگەکەدا تێڕوانینی هەڵاوێڕانە و ستەمگەرانە و بکوژانە دژی ژنان نەبووبێت و ئایینی ئیسلام لەتەك خۆی هێنابێتی، وەك چەپ و ناسیونالیستەکان پاگەندەی دەکەن.
هەروەها ئهگهرسهرنجیبڕیاردانیپهرلهمانیههرێمیكوردستانلهسهریاسایچهند–ژنه بده‌ین،دهبینینهیچبزووتنهوهیهكیكۆمهڵایهتی [بزووتنەوەی کۆمەڵایەتیی نەك بەیاننامە و سەرمایەگوزاریی ڕامیاریی پارتەکان]كاردانهوهینیشاننهداونهبووه هۆیناڕهزایهتی ومانگرتنودهستلهكاركیشانهوه. ئه‌گه‌ربه پروپاگهندهیبێبنهمایژنانیسهرهوهیڕێكخراوه بابسالار و پارتسالارهكانیبهناوژنان و چەپەکان بووایه،دهبووژنانله ههمووناوچهكانیكوردستانهوه،له ههمووشاروگوندهكانهوه به خۆپیشاندانومانگرتنوڕێپێوانیچهندڕۆژه بهرهوپارلهمانودهزگه باڵاكانیمیریبڕۆنوداگیریانبكهنوداروپهردوویانبه یاساچهندژنهكهیانهوه بسووتێنن، هەر ئاوا کە دەهەیەك لەمەوبەر لە وڵاتێکی ئەفەریکاییدا ژنانی یاخی نێوەندەکانی دەسەڵاتیان داگیرکردن. [ باشلهبیرمنهماوه له سهرهتایههزارهیسێیهمداله چ وڵاتێكیئهفریكی بوو، کە ژنانڕابوونوزۆرشوێنیگشتیودەوڵەتییانداگیركردوبهچهك و بە هێزی یەکگرتووی خۆیانداخوازییهكانیانسهپاندن]. به‌ڵامله كوردستانهیچیهكلهمانه ڕوویاننهداوتهنانهتوهكبڵێیكه هیچ شتێكی پەیوەست بە ژنانەوەله كۆمهڵگهداڕووینهدابێت. ئه‌مه نیشانهیبێبروایی خودی ژنانه به هێزیخۆیان،ئه‌مه نێشانهیوردوخاشبوونی کەسایەتیودهستهمۆبوونیههزارانساڵهیژنانه بۆڕێسایهێزه کولتوورییه‌كان و یاسا ڕامیارییەکان. ئه‌مه نیشانهیئامادهنهبوونی خۆهوشیاریوویستیئازادڕهوانهیژنانیكۆمهڵگهكهمانه،ئه‌مه بهرههمیپشتبهستنیژنانه به ڕێكخراوه بهناوژنییهكانوپارته ڕامیارییهكانوبزاڤه ڕیفۆرمیسته‌كان. ئه‌مه نیشانهیڕامبوونودهستهمۆبوونیژنانیڕزگاریخوازویهكسانیخوازه بۆژنانی دەستەبژێروپێكهاته سهرووژنییهكان.
بەبۆچوونی من، ئهگهرههریهكه له ئێمه، چهندمانگێكلهسهرئهوڕووداوه بووهستێتوبنووسێتولێكیبداتهوه وتوێژینهوهیلهسهربكات،هێشتابه ئهنجامیكۆتاییوههمهلایهنه ناگه‌ین. له كۆمهڵگهیهكداكه پارته ڕامیارییهكانبۆخۆقهبهكردنوسەرمایەگوزاریی ڕامیارییپاگهندهیسكیولاریستبوونی کوردستانەکەیان بكه‌ن و ڕۆژانە ئەم دەستەواژە پڕ سووکایەتی و پووچانە “ئێرە ئەفغانستان نییە، ئێرە ئەفریقا نییە، ئێرە بیابان نییە، ئێرە وڵاتانی عەرەبی نییە” هەزاربارە بکەنەوە وڕێكخراوه ژنییهكانكه بڕیاریسمێڵزلهكانینێوهندیپارتهكانیانبه ژناندهگهیێینوتهنانهتههندێكیاندهڵاڵیبۆهاوپارتییهكانیاندهكهن و “٨ی مارس“ڕۆژی ناڕەزایەتی و هاوپشتی جیهانی دژی هەڵاواردنی ژنان کرابێتە بۆنەی ئاهەنگێڕان و مەینۆشی ڕامیاران، ئیدی شایانیسهرسووڕمان و گومانکردننییه، كه بۆچی ژنان ئاوابێدهنگنوتهنانهت ژنان له كارگه‌یه‌ك،فێرگه‌یه‌ك،گه‌ڕه‌كێك،شارێك،زانكۆیه‌ك، بۆچەندچركهیهكیاسایچهند–ژنه نەبووە مه‌شخه‌ڵه وگرفتیانوبۆبهرپێگرتنیوڕهتكردنهوهی وەخۆنەنەکەوتن !
گۆڕانی کۆمەڵگەله بارێكی ئاوا،گۆڕانیڕیشهییدهخوازێت،كه ته‌نیاله خوارهوهڕاتواناو بەختیڕوودانیههیه،ڕێكبهپێچەوانەیخهونیفێمینیسته بۆرجوازییه‌كانەوە،كه خهریكینامهگۆڕینهوهنلهتهكدەسەڵاتدارانوكردنهوهینووسینگه ونێوهندیبهناوژنانلهنێودهسهڵاتوبه پاره وكۆمهكیئهوپیاوانهی،كه خۆیانچهندژنیانله ماڵه‌وه وەك كۆیله ڕاگرتووه وخۆیاندهستهكانیتیرۆریژنیانیانپێكهیناوه وخۆیانیاساكاندهردهكهنوواژۆیاندهكهن. ئایائه‌مه به‌ڵگه نییه بۆهاوبهشبوونیفیمینیزمیبۆرجوازی،كه بهشداریله چهوسانهوهیژناندادهكاتوبه یاساكانودەسەڵاتودیمۆكراتییهتهكهیانخۆشباوهڕییاندهكاتولهنێوهندیانداڕێوشوێنیپلهبهرزیودەسەڵاتداریخۆیانبهسهرژناندادهكهنهوه وئهوهیلهنێوپارتهكانودونیایسهرمایهگوزاریدابهدهستییاننههێناوه،بههۆیدهستهمۆكردنیژنانهوه،پێكه‌وه‌یده‌نێن.
بە کورتی، ئەمانە بەشێکی بەرچاوی جیاوازییەکانن لە تێڕوانیندا، کە بێگومان لە کارکردن و تێکۆشانی ڕۆژانەدا، لە نێوەندەکانی خەباتی کۆمەڵایەتییدا، کە ژنانی ئازادیخواز لە هەموو هەنگاوێکدا خۆیان لە بەرامبەر ژنانی ڕامیار و دەسەڵاتخوازدا دەبیننەوە، جیاوازییە کردەییەکان ئاشکراتر و ڕۆشنتر بەرچاودەکەن، بەدڵنیاییشەوە، کۆمەڵێك جیاوازیی دیکەش دێنە پێشەوە، کە ئێمە هەرگیز لە وەڵامێکی ئەزموونگیرانەی سنوور دیاریکراودا توانای دەرککردیانمان نییە و تەنیا خەباتی ڕۆژگاری داهاتوو دەتوانێت وەڵامیان پێبداتەوە و بەرجەستەیانبکات.
*************************************************************
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەكەم، كرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بكە
بەشی یەكەم : http://wp.me/ppHbY-HN
بەشی دووەم : http://wp.me/ppHbY-HY
بەشی سێیەم : http://wp.me/ppHbY-If
بەشی چوارەم: http://wp.me/ppHbY-IH
بەشی پێنجەم: http://wp.me/ppHbY-IN
بەشی شەشەم: http://wp.me/ppHbY-Jg
بەشی حەوتەم: http://wp.me/ppHbY-Jo
بەشی هەشتەم: http://wp.me/ppHbY-Jv
آدرس و اسامی صفحات مرتبط با فدراسیون عصر آنارشیسم
Federation of Anarchism Era Social Media Pages
۱- آدرس تماس با ما
asranarshism@protonmail.com
info@asranarshism.com
۲- عصر آنارشیسم در اینستاگرام
۳- عصر آنارشیسم در تلگرام
۴- عصر آنارشیسم در توئیتر
۵ – فیس‌بوک عصر آنارشیسم
۶ – فیس‌بوک بلوک سیاه ایران
۷ – فیس‌بوک آنارشیست‌های همراه روژاوا و باکور - Anarchists in solidarity with the Rojava
۸ – فیس‌بوک دفاع از زندانیان و اعدامیان غیر سیاسی
۹ – فیس‌بوک کارگران آنارشیست ایران
۱۰- فیس‌بوک کتابخانه آنارشیستی
۱۱ – فیس‌بوک آنارشیست‌های همراه بلوچستان
۱۲ – فیس‌بوک هنرمندان آنارشیست
۱۳ – فیس‌بوک دانشجویان آنارشیست
۱۴ – فیس‌بوک شاهین شهر پلیتیک
۱۵ – فیس‌بوک آنتی فاشیست
۱۶- تلگرام آنارشیست‌های اصفهان و شاهین شهر
۱۷ – اینستاگرام آنارشیست‌های اصفهان و شاهین شهر
۱۸- تلگرام آنارشیست‌های شیراز
۱۹ – تلگرام ” جوانان آنارشیست ”
۲۰ - تلگرام آنارشیست‌های تهران
۲۱ – اینستاگرام جوانان آنارشیست
۲۲ – گروه تلگرام اتحادیه آنارشیست‌های افغانستان و ایران
۲۳ – توییتر اتحادیه آنارشیست‌های افغانستان و ایران - The Anarchists Union of Afghanistan and Iran
۲۴ – فیس‌بوک اتحادیه آنارشیست‌های افغانستان و ایران
۲۵ – اینستاگرام اتحادیه آنارشیست‌های افغانستان و ایران
۲۶ – کانال تلگرام خودسازماندهی مطالب گروه اتحاديه آنارشیست‌های افغانستان و ايران
۲۷ – گروه تلگرام خودساماندهی مطالب گروه اتحادیه آنارشیست‌های افغانستان و ایران
۲۸– اینستاگرام آنارشیست‌های بوکان - ئانارکیستە کانی بۆکان
۲۹- کانال تلگرام کتابخانه شورشی
۳۰- کانال تلگرام ریتم آنارشی
۳۱- تلگرام آنارشیست‌های اراک
۳۲- تلگرام قیام مردمی
۳۳- ماستودون عصرآنارشیسم
۳۴- فیس‌بوک آنارشیست‌های مزار شریف
۳۵- فیس‌بوک آنارشیست‌های کابل