٩ی ئازاری ٢٠١٤
لە هەر شوێن و سەردەمێكدا پەیوەندی كۆمەڵایەتی بەهێز و ڕۆشنبیریی لە هەڵكشاندا بێت، ئەوا ڕامیاریی و پارتایەتی لە داكشاندا دەبن، بە پێچەوانەشەوە، لە هەر شوێن و سەردەمێكدا ڕامیاریی لە هەڵكشاندابێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە پەیوەندی كۆمەڵایەتی لە گەندەڵبوون و ڕۆشنبیریی لە داكشاندا دەبێت.
ئەگەر لەم بارەوە نموونەهێنانەوە پێویستبێت، ئەوا دەتوانم بڵێم سەردەمی ڕاپەڕین نموونەی هەڵكشانی ڕۆشنبیرییە، هەروا سەردەمی تێكشكانی ڕاپەڕین و زاڵبوونەوەی بڕوابەخۆنەبوون و نائومێدی، نموونەی سەردەمی سەرهەڵدانی گروپی ڕامیاریی و سكتاریزم و تەشەنەی ڕامیارییە.
ئەگەر زۆر بە كورتی و خێرا سەرنجی هەر دوو ڕاپەڕینی ڕێبەندانی ١٩٧٩ی ئێران و ئازاری ١٩٩١ی عێراق بدەین، ئەوا دەبینین، كە یەك دوو ساڵیش كۆڕ و كۆمەڵە ڕۆشنبیرییەكان و كار و چالاكی هونەری وەك چەكی بەرەنگاری و هوشیاریبەخشی شۆڕشگێرانە لە برەودابوون، بەڵام هاوكاتی تێكشكان و پاشەكشێ و نیشتنەوەی شەپۆلەكانی یاخیبوون و ڕاپەڕینی خەڵك، گروپ و پارت و سێكتی ڕامیار لە تەشەنە و پەرەسەندا بوون.
هاوینی ساڵی ١٩٩١، پاش گەڕانەوەی خەڵك لە ئاوارەیی، لە هەڵەبجە تیپێكی شانۆیی هەبوو، كە بە شانۆیی مەیدانی یا زیندی، كەشێكی ڕۆشنبیریی و هوشیاركارانەی ئافراندبوو، یەكێك لە نواندنەكانی “قۆناخەكانی گۆڕانی كۆمەڵ” بوو، کە لە باخی گشتی/ باخی میر پێشکەشکرا، لەوێدا تەنانەت چەپەكان خۆیان لە بەرامبەری هەژموونی ئەو كارەدا دەبینییەوە، وابزانم چەند نواندنێكی دیكەیان لە نێوندی بازاردا لەبارەی بێكارییەوە پێشكەشكرد…
هەروەها ساڵی ١٩٩٢ لە سلێمانی دوو تیپی شانۆیی بەناوی “تیپی شانۆی ئایار” و “تیپی شانۆی نینا” هەبوون، كە یەكێك لە نواندنەكانی یەكێكیان “بزنە زێڕینە و شاری خۆشبەختی” بوو و كەم تا زۆر سەر بە هەمان ڕێچكەی شانۆیی و شێوازی دەرهێنان و نواندن بوون … بێجگە لەوە چەندین گۆڤار و نامیلكەی هونەری و ئەدەبی هەبوون.
بەڵام كاتێك كە ڕێكخراوە ڕامیارییەكان وەك قارچكی ژەهراوی تەشەنەیانكرد و پارتایەتی بە لووتكە گەییشت، ئیدی هونەر و ئەدەب وەك ئامرازی هوشیاریبەخش و چەكی بەرەنگاری، كۆڕ و كۆمەڵە ڕۆشنبیرییەكان پووكانەوە و خرانە تاقەوە.
بەڵام دوێنێ، كە بەپێچەوانەی ئاهەنگی هۆڵەكان و زوڕناژەنی پارتەكان، لە كەلار ” تیپی شانۆی بنكورە“، :شانۆیی پێناس“ی نواند، هیوایەك سەراپای جەستە و دەروون و هۆشمی داگرتەوە، كە هەمان بزوونەوەی هونەریی دەمی ڕاپەڕین دێتەوە مەیدان و ستەملێكراوانی كۆمەڵگە لە بنكەی پارتەكان دەردەهێنێ و بەرەو هۆڵ و مەیدانەكانی شانۆ و كۆڕ وكۆمەڵە ڕۆشنبیرییەكان بانگەوازییان دەكاتەوە، هەر نواندنێکی شانۆیی، هەر مشتومڕێکی هزریی، هەر خوێندنەوەیەکی ئەدەبی، کۆمەڵێك پرسیاری یاخی لەلای بەشداربووان و بینەران و بیسەران بەجێدەهێڵێت و تەلیسمی ڕامیاریی لە هۆشی ژێردەستاندا دەڕەوێنێتەوە.
با لوولەی چەکەکان و بڵندگۆی پارتەکان بە قوڕ بگرین
با گیتار و سازەکانمان مارشی ڕاپەڕین بژەننەوە
آدرس و اسامی صفحات مرتبط با فدراسیون عصر آنارشیسم
Federation of Anarchism Era Social Media Pages
۱- آدرس تماس با ما
asranarshism@protonmail.com
info@asranarshism.com
۲- عصر آنارشیسم در اینستاگرام
۳- عصر آنارشیسم در تلگرام
۴- عصر آنارشیسم در توئیتر
۵ – فیسبوک عصر آنارشیسم
۶ – فیسبوک بلوک سیاه ایران
۷ – فیسبوک آنارشیستهای همراه روژاوا و باکور - Anarchists in solidarity with the Rojava
۸ – فیسبوک دفاع از زندانیان و اعدامیان غیر سیاسی
۹ – فیسبوک کارگران آنارشیست ایران
۱۰- فیسبوک کتابخانه آنارشیستی
۱۱ – فیسبوک آنارشیستهای همراه بلوچستان
۱۲ – فیسبوک هنرمندان آنارشیست
۱۳ – فیسبوک دانشجویان آنارشیست
۱۴ – فیسبوک شاهین شهر پلیتیک
۱۵ – فیسبوک آنتی فاشیست
۱۶- تلگرام آنارشیستهای اصفهان و شاهین شهر
۱۷ – اینستاگرام آنارشیستهای اصفهان و شاهین شهر
۱۸- تلگرام آنارشیستهای شیراز
۱۹ – تلگرام ” جوانان آنارشیست ”
۲۰ - تلگرام آنارشیستهای تهران
۲۱ – اینستاگرام جوانان آنارشیست
۲۲ – گروه تلگرام اتحادیه آنارشیستهای افغانستان و ایران
۲۳ – توییتر اتحادیه آنارشیستهای افغانستان و ایران - The Anarchists Union of Afghanistan and Iran
۲۴ – فیسبوک اتحادیه آنارشیستهای افغانستان و ایران
۲۵ – اینستاگرام اتحادیه آنارشیستهای افغانستان و ایران
۲۶ – کانال تلگرام خودسازماندهی مطالب گروه اتحاديه آنارشیستهای افغانستان و ايران
۲۷ – گروه تلگرام خودساماندهی مطالب گروه اتحادیه آنارشیستهای افغانستان و ایران
۲۸– اینستاگرام آنارشیستهای بوکان - ئانارکیستە کانی بۆکان
۲۹- کانال تلگرام کتابخانه شورشی
۳۰- کانال تلگرام ریتم آنارشی
۳۱- تلگرام آنارشیستهای اراک
۳۲- تلگرام قیام مردمی
۳۳- ماستودون عصرآنارشیسم
۳۴- فیسبوک آنارشیستهای مزار شریف
۳۵- فیسبوک آنارشیستهای کابل