نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان / ٩

هەژێن

به اشتراک گذاری بر روی facebook
به اشتراک گذاری بر روی twitter
به اشتراک گذاری بر روی telegram
به اشتراک گذاری بر روی reddit
به اشتراک گذاری بر روی whatsapp
به اشتراک گذاری بر روی print

 

 

 

ئەگەر پێمانوابێت، وەڵامەكانی ئێمە تەواو و دوا دەركی مرۆڤایەتین، ئەوا خەریكین لە خۆمان بتێك سازدەكەین. ھەروەھا ئەگەر پێمانوابێت، ئەو سیستەمی ڕێكخستنەی كۆمەڵگە، كە ئێمە خەباتی بۆ دەكەین، دوایین چاوەڕوانی و گەشەیەكە، كە مرۆڤایەتی پێیدەگات، ئەوا دیسانەوە خەریكین پووچگەراییەكی دی لە تەپوتۆزی پۆوچگەراییەكانی دیكە، چێدەكەینەوە. سۆشیالیزم بەھەشتێك نییە لە ئاسمانەكانەوە دایگرین و لە پەڕاوی ئەفسانەكاندا بیدۆزینەوە و مۆدێرنیزەی بكەین، سۆشیالیزم خەونی مرۆڤی زیندووە و بە پراكتیكی شۆڕشگێڕانە كەتواریی دەبێتەوە و سەركەوتنیشی لە كولتووربوویندا دەبێت، بەبێ ئەوە، لە خەیاڵی گۆشەگیرانە و فەنتازی ئایدیالیستانە بەولاوەتر نابێت. هەژێن

 

 

بەشی نۆهەم

 

 

ئێوهلهكۆڕوكۆمهڵهكانداوننوئامادهنین،ئیتردهكرێتبزانینمهیدانیخهباتیئیوهكوێیه؟یائهوهتا بۆ ئێوە پشتیدهزگایهكیچاپونووسینبووهتهههموومهیدانێكیعهمهلی؟

 

 

ئازیزم، بەر لەوەی وەڵامی پرسیارەکەت بدەمەوە، دەكرێت بزانم ئەو كۆڕ و كۆمه‌ڵانەی كە تۆ مەبەستن و ئەنارکییەکان بەشدارییان تێداناکەن، كامانەن و لە كوێی خەباتی كۆمەڵایەتییدا وەستاون؟

 

 

ئەگەر مەبەستت لە سەندیكاكانی سەربەدەسەڵاتە یا ڕێكخراوە پاشكۆكانی پارتە چەپەكانە، كە ھەر ڕۆژەی لە شوێنێك وەك کارگی بەھاران قوتدەبنەوە و پاش ماوەیەك بۆگەندەكەن و دەپووكێنەوە، ئەوا بە بۆچوونی من ئەوانە نەك كۆڕ و كۆمەڵی كرێكاریی و جەماوەریی نین، بەڵكو ھەوڵێكن بۆ دەستەمۆكردنی دەستبەكاربوونی خۆبەخۆیی جەماوەر و كرێكاران و نەبوونیان زۆر لە بوونیان باشترە، چونكە باش پووكانەوە و نەزۆكی ھەر یەكەیان، دونیایەك نائومیدی لای جەماوەر بە خەبات و توانای خۆی، بەجێدەهێڵێت !

 

 

لەو بارەوە دەیان نموونەی بیست ساڵی ڕابوردوو لەبەردەستدان، لەوانە یەكێتی بێكاران لە كوردستان، كە ھەزاران كەس خۆی وەك ئەندام تێیدا ناونووسكردبوو و ڕێكخراوی سەربەخۆی ئافرەتان، كە ھەموو شتێك بوو، تەنیا سەربەخۆ نەبوو، كۆمەڵەی ئاوارەكانی كوردستان، ڕێكخراوەكانی بەناو كرێكاران و كارمەندانی خەستەخانەكان و شورای پەنابەران و لە سەرووی ئەوانەوە فێدراسیۆنی سەرتاسەری ڕێكخراوە كرێكارییەكانی كوردستان، كە ھەموویان لەتەك پووكانەوەی پارتەكانی حیكمەتیزم، بوونە مەرەکەبی سەر كاخەز.

 

 

ئەو ھەوڵە پارتییانە نەك تەنیا مایەپووچ و دەستەمۆكەری كرێكاران و زەحمەتكێشانی ناڕازی بوون، لەوەش خراپتر نائومێدگەری دەیان و سەدان ئەندام بوو، كە لەو ڕێكخراوە پاشكۆییانەدا كۆبووبوونەوە و ھەنووكە باوەڕیان نە بەخۆیان و نە بەتوانای چینایەتییان نەماوە و قەدەری خۆیان داوەتە دەست بزووتنەوەی ڕامیاریی وەك لیستی نیئۆجەلالییەكان (لیستی گۆڕان).

 

 

بە بۆچوونی من، ئەگەر لە کوردستان ئەناركییەك بوونی هەبێت و لە خەباتی كۆمەڵایەتییدا بۆ باشتركردنی باری ژیان یا گۆڕینی كۆمەڵگە و سیستەمەكانی بەڕێوەبردنیدا بەشدارینەكات، ئەوا ئەناركیبوونی خۆی دەخاتە ژێر پرسیارەوە. چونكە تاكە مەیدانێك كە ئەناركییەكان بە مەیدانی خەباتی خۆیانی بزانن، لە ڕوانگەی ئەوانەوە خەباتی شۆڕشگێڕانە، تەنیا خەباتی كۆمەڵایەتییە و هەموو گۆڕانێكیش لە گۆڕانی كۆمەڵایەتییەوە دەستپێدەكات. ئیدی ئەو خەباتە كۆمەڵایەتییە بۆ پاڕاستنی ژینگە بێت یا باشتركردنی باری گوزەران، یا بۆ فراوانكردن و سەپاندنی ئازادییە تاكەکەسیی و گشتییەكان بێت. بەپێچەوانەوەی ئەوەوە، ئەناركییەكان ھەموو ھەوڵێك بۆ ڕامیارییكردنی بزاڤە كۆمەڵایەتییەكان و ئاراستەكردنی شۆڕشی كۆمەڵایەتی بەرەو ڕامیارییکردن و بەدەستھێنانی دەسەڵاتی ڕامیاریی ڕەتدەكەنەوە، چونكە شۆڕش یا كۆمەڵایەتییە یا نییە و ئەوەی بە پاشگریی ڕامیارییەوە هەیە، دژەشۆڕشە. هەر بەو پێوەرە ھەموو ڕێكخراوە و كۆڕ و كۆمەڵێكی پاشكۆ بۆ پارتەكان و دەسەڵات دژەشۆڕشە. چونكە كاری ئەو ڕێکخراوانە بەڕامیارییكردنی خەبات و پرسە كۆمەڵایەتییەكانە. لەبەرئەوەی پارتەكان تەنیا لە ڕامیارییكردنی خەبات و پرسەكاندا بەختی دەركەوتنیان وەك دەستەبژێر و نوێنەرانی سەرووخەڵكی دەبێت، بەپێچەوانەشەوە ئەناركییەكان تەنیا لە خەباتی كۆمەڵایەتییدا بەختی كردەییەكردنەوە (پراكتیزەكردن)ی بیرۆکەكانیان دەبێت و ھزری ئەناركی گەشەدەكات و بڵاودەبێتەوە. ھەر بۆیە لە جیاتی گەمەی پارلەمان و شەڕەدەندووکی نێوەندی و سەركردایەتی پارتەكان، سەرشەقامەكان و مانگرتن و کارگە و کۆڕ و کۆمەڵەکانی گەڕەك و خوێندنگە و ھەڵدەبژێرن، تاوێك تەماشای كەناڵە تەلەفزیۆنییەكان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، گەواھی ئەو ڕاستییەت بۆ دەدات، کە لە وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریکییدا ئەنارکییەکان لە کوێی کۆڕ و کۆمەڵە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکانەوە وەستاون.

 

 

پێت وانییه‌ ئه‌گه‌ر دەسەڵات له‌ده‌ست ژنان بێت، كوشتوبڕ كه‌متر ده‌بێت و دادپه‌روه‌ری زیاتر؟ باشتر نییه‌ هاوڕێیانی ئه‌ناركۆ فیمینیست كه‌ تۆ لایه‌نگری ده‌كه‌ی خۆیان كاندیدبكه‌ن یا ڕێكخراوه‌ دروستبكه‌ن و له‌ شوێنێكه‌وه‌ ببنه‌ هێز و بچنه‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌؟

 

 

ئەوەی كە پێتوابێت دەسەڵات لە دەستی ژنان یا كرێكاراندا [وەك بەشێكی چەوساوەی كۆمەڵگە]دا بێت، ئیدی دادپەروەری مسۆگەر دەكرێت، جۆرێكە لە ژیان لە ئەفسانەدا و فێڵكردنە لە خودی ژنان و كرێكاران. چونكە دەسەڵاتخوزان لە هیچ سەردەمێكدا نەهاتوون بەناوی خۆیانەوە داخوازی بەدەستهێنانی دەسەڵات بكەن، هەمیشە لەژێر ناوێكی دیكەی وەك نەتەوە، كرێكاران یا ژنان هاتوون و كنەیان كردووەتە نێو ڕیزی خەباتكاران و بزووتنەوە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان.

 

 

بە گوێرەی ئەزموونەکان و بە بۆچوونی منیس، ئەوە بیرۆكەی ژنانێكە، كە خۆیان بە دەستەبژێری نێو ژنان دەزانن و پێیانوایە، كە زۆرینەی ژنان توانانی بیركردنەوە و خۆڕزگاركردنی خۆیان نییە و پێویستیان بە شوانەیی ئەوان هەیە. هەروەها ئەو بۆچوونە بە پاگەندەیەكی ژاراوی پاساودەدەن، گوایە « لە كۆمەڵگەدا پیاو دەسەڵاتدارە» و مادام وایە، باشترە كۆمەڵێك ژن ئەو دەسەڵاتە بگرنەدەست. ئەمە لەسەر كێش و سەروای هەمان بالۆرەی ناسیونالیستەكانە، كە دەڵێن «ئەگەر دەوڵەتی خۆییمان هەبێت و خۆمان فەرمانڕەابین، هەموو ئەندامانی نەتەوە ئازاددەبن، یا بالۆرەی ماركسیستلێنینیستەكان، كە دەڵێن «ئەگەر دەسەڵات لەدەستی ئێمەدا بێت و حكومەتی كرێكاریمان هەبێت، هەموو كرێكاران و كۆمەڵگەش ئازاد دەبن» .

 

 

بۆ تێگەیشتن لە پووچی ئەو پاگەندەیە، ئەوەندە بەسە لەو بارەوە وەك نموونە، سەرنجی ڕووداوەكانی سەدەی ڕابوردوو و سەرەتای ئەم سەدەیە بدەین، تاوەكو ببینین، كە چۆن كرێكاران لە سایەی دەسەڵاتی دیكتاتۆریی ماركسیستلێنینیستەكاندا خراپتر لەژێر سایەی دەسەڵاتی دەسەڵاتی پارلەمانی بۆرجواكاندا دەچەوسانەوە و چۆن كوردان لە هەرێمی كوردستانی ئەم ڕۆژگارەدا وەك جارانی سەردەمی بەعس لە ڕووی ئابووریی و ڕامیاریی و كۆمەڵایەتی و تەنانەت كولتوورییەوە دەچەوسێنەوە و وەك چۆن لە سەردەمی بەعسدا تاكەكانی هەرێم «شمال العزیز» لە ڕووی مافی بەكاربردنی زمانەوە لەچاو ناوچەكانی خواروو پلە دوو بوون، ئەم ڕۆژە لە سایەی دەسەڵاتی بۆرجوازی كورد«ناسیونالیستەكان واتەنی دەسەڵاتی خۆیی»دا ناوچەكان و زمانەكان و زاراوەكانی دیکەی کوردی بە پلەدوو دادەنرێن، هەروەها لە سایەی سەروەریی شاژن ئەلیزابێت و سەرۆکشالیاران تاچەر و چیلەر و مێرکڵدا ژنان خراپتر چەوسانەوە و دەچەوسێنەوە.

 

 

وەها پاگەندەیەك دەیەوێت، ئاوا نیشانبدات، کە ژنان لە هیچ بوارێکی کارگێڕیی و فەرمانداریی و ڕامیاریی سەرمایەداریدا ڕۆڵیان نییە و هەموو شتێك بەدەست پیاوانەوە و ژنان لە دەرەوەی سیستەمەکەن و هەر کەس بەڕەگەز نێرینە بوو، ئیدی سەروەرە ! ئینگلیزواتەنی ئەمە تەرسەقولە” ! چونکە ژنان لە هەمان سیستەمی خێزانیدا باڵێکن لە پەروردەی سەرکوتگەرانە، هەر ئاوا لە دایەنگە و فێرگەکاندا تا دەگاتە زانکۆکان، ژنانی پەروەردەکار و ماموەستا و وانەبێژ وەك هاوکارە پیاوەکانیان ئازاری منداڵان دەدەن و بە وانەکانی سەروەریی و پیرۆزکردنی مێژوویی کۆمەڵگەی چینایەتی و ڕەوایەتیدان بە سیستەمەکە و دەمارگیریی ئایینی و نەتەوەیی منداڵان و لاوان دەبەنگدەکەن، ژنان لە فەرمانگەکاندا وەك هاوکارە پیاوەکانیان سووکایەتی و کارکردە دژە مرۆییەکانی سیستەمەکە بەسەر خەڵکیدا دەشكێننەوە، ژنانی کرێکار وەك پیاوانی کرێکار، سەرمایە بۆ سەرمایەداران کەڵەکەدەکەن، لەتەك هاوکارەکانیاندا کێبڕكێدەکەن و پاشقول لەیەکدی دەگرن، ژنانی بەرێوەبەر، پۆلیس و سەرباز وەك هاوکارەکانیان پارێزگاریی لە سیستەمەکە دەکەن، ژنانی سەرمایەدار و ڕامیار و دەسەڵاتدار وەك پیاوانی هاوکاریان هەوڵی فریودانی خەڵك و چەوسانەوەیان دەدەن، ژنانی پارلەمانتار وەك هاوکارە نێرینەکانیان، دەنگ بە یاسا دژە مرۆییەکان دەدەن، لەوانە یاسای چەندژنە بۆ پیاوانی دەوڵەتمەند !

 

 

دەکرێت پشکی ژنان لەو هەموو تاوانانەدا بەپێی کەمی هەژ ماری ژنان لەو بوارانەدا کەمتر بێت، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە، کە ژنان لەو سیستەمدا دەستییان نییە و تاوانبارنین یا دژی سیستەمەکەن! ئەگەر بەهیچ شێوەیەك لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە و ڕاگرتنی سیستەمە چینایەتییەکەدا بەشدارنەبوونایە و ژنان وەك سروشت و تایبەتیمەندیی خۆیان لە مرۆڤبوونی پیاوان جیابوونانە و خودبەخود دژی ئەو هەمووە تاوانانە بوونایە، یا بەلایەنی کەمەوە ئەوانەی کە ئەو پاگەندەیە دەکەن، دژی هەموو پێکهاتەیەکی چینایەتی و دژی هەموو جۆرە چەوسانەوەیەك و هەموو سیستەمێکی چەوسێنەر و هەموو ئامراز و ئایدیۆلۆجیاکانی چەوسانەوەی مرۆڤ بوونایە، ئەوسا دەمانتوانی بڵێین، ئەگەری دروستبوون و دروستدەرچوونی وەها پاگەندەیەکی نالۆجیکی هەیە. بەڵام بەداخەوە کەتواری کۆمەڵگە و ڕووداوەکان و سروشت و پێکهاتەی ستەمگەریی لە کۆمەڵگەدا پێچەوانەوەی ئەو پاگەندەیە دەسەلمێنن. من لێرەدا تەنیا یەك نموونە دەهێنمەوە: ئەوەندەی ژنان بەخۆیان لە خەتەنەی کچاندا، لە دوورینەوەی کۆئەندامی زاوزێی بێوەرژناندا، لە کێبرکێ و شووکردن بەسەر یەکدیدا ڕۆڵیان هەیە، پیاوان ناتوانن ئەو کارایی و ڕۆڵەیان هەبێت !

 

 

پاشان، ئەو ڕێکخراوانەی کە تا ئێستا پاگەندەی ڕزگاری و ئازادی و یەکسانی ژنانیان کردووە، بەکردەوە پێچەوانەی ئەوەیان سەلماندووە؛ بەوەی کە خۆیان خەریکی قوتکردنەوە و ڕێکخستنەوەی ژنانی ناڕازین لە پێکهاتە قووچکەییە ستەمکارەکاندا، واتە سەپاندنەوەی ڕێکخستن و پێکهاتەیەکی دیکەی قووچکەیی فەرماندەر و فەرماندەر، پێشرەو و پاشڕەو، کە لە پێکهاتە قووچکەییە کۆمەڵایەتیی و ئابووریی و ڕامیارییەکانیشدا هەمان بوون هەیە؛ خێزان، فێرگە، مزگەوت، کارگە، فەرمانگە و کارگێڕیی و پارلەمان و فەرمانداریی و دەوڵەت. بەواتایەکی دیکە پەسەندنانەوەی هەمان پێکهاتەی زۆردارانە و پڕ ستەمکاریی، بەڵام ئەم جارە بەناوی خودی ژنان و ڕزگاری و یەکسانییەوە.

 

 

لەبەرئەوە بە بۆچوونی من [لێرەدا مەرجنییە ئەمە بۆچوونی هەموو ئەنارکییەك بێت]، ئەگەر بڕیاربێت گروپ و ڕێکخراوێك بەناوی ژنانەوە هەبێت، ئەوا دەبێت ڕێکخستنێکی ئاسۆیی هەبێت و ئامانجی خۆکۆمەکییکردنی ژنان بێت. بەڵام ئەوەی کە ستەم لە ژنان و پلەچەندیی و ژێردەستەیی ڕەگەزیی لەنێوببرێت، لەبەرئەوەی کە ستەمەکە پێگەی کولتووریی و ئابووریی و ڕامیاریی هەیە و پرسێکی کۆمەڵایەتییە، کەواتە ژنان تەنیا لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە نا نێوەندیی و نا قووچکەییەکاندا دەتوانن هەنگاو بۆ وەلانانی بنێن و هەروەها بەبێ ڕاکێشانی ڕەگەزە کۆمەڵایەتییەکەی دیکە، کە لە هەموو بوارێکی ژیان و کاروباری کۆمەڵگەدا پێکەوە کاردەکەن و دەژین و ئەوینداریی دەکەن، ئەستەمە ئەو باڵدارەی ئازادی بتوانێت بەتەنیا یەك بەاڵ بفڕێت. بە واتایەکی دیکە لەبەرئەوەی کە پرسی ژنان، پرسێکی کۆمەڵایەتییە و بنەمای ئابووریی و کولتووریی و ڕامیاریی هەیە و بە پێکهاتەی سیستەم و بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەوە پەیوەستە، هەم ڕزگاری ژنان بە ڕزگاری کۆمەڵگە و خودی پیاوانیشەوە پەیوەستە و هەم ئەرکی سەر شانی پیاوانی ئازادیخواز و ڕزگاریخواز و سۆشیالیستخوازە، کە پەیگرانە هاوپشتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی ژنان بکەن. چونکە ئەستەمە چین و توێژە بندەستەکان بەبێ ڕزگاریی ژنان وەك بەشێك لەوان، ڕزگاریان ببێت، لەبەرئەوە ئەگەر پیاوانێك هەن و خوازیاریی ڕزگاربوونیان لە کۆتوبەندە ئابووریی و ڕامیاریی و کولتوورییەکان، ئەوا هەم وەك ئەرکی مرۆیانەیان و هەم بە ناچاری پێویستە لەپێناو ڕزگاریی ژنان لە پلەچەندی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و هەڵاواردن و ستەمی ڕەگەزیی، شان بە شانی ژنانی ئازادیخواز تێبکۆشن، وەك گوتم تەنیا لەبەر ڕزگاربوونی ژنان نا، بەڵکو لەبەر ڕزگاربوونی خودی پیاوانیش!

 

 

شتێكی دیکە کە نابێت لەبیری بکەین، ئەوەیە، ئەگەر جاران پێش پێکهاتنی دەوڵەتی سەرتاپاگیری هاوچەرخ [نەتەوەیی]، ستەم لە ژنان زیاتر بارێکی کولتووریی بەخۆوەگرتبێت و ئایین ڕێکخەر و دیاریکەری ڕۆڵ و پێگەی پلەدووی ژنان لە کۆمەڵگەدا بووبێت، ئەوا لەم ڕۆژگارەدا پارلەمان و فەرمانداریی و و یاسا و دەوڵەت و دەزگە ڕامیارییەکان دیاریگەری ئەو ڕێوشوێنەن، بە نموونە بڕیاری چەندژنە لەلایەن پارلەمانی هەرێمەوە، گەشتی ژنان بە هامڕایی نێرینەیەکی خێزانەکەی و ..تد. بەم جۆرە ئەمە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە، کە ستەم لە ژنان لەم ڕۆژگارەدا ڕیشە و بنەمای ڕامیاریی و ئابووریی و سیستماتیکی هەیە و ئەوی دژی هەڵاواردن بەگشتی [ڕەگەزیی، زمانی، نەژادی، ئایینی، هەڵاوردن لەسەر بنەمای ڕەنگ و شوێنی لەدایکبوون] و لەم پەیوەندەدا بە دیاریکراویی هەڵاواردنی ڕەگەزیی [ژنان و پیاوان] بێت، خۆبەخۆ ناچاردەبێت، کە دژی هەموو پێکهاتە و دەزگە قووچکەییەکان، پلە و پایە سەر و خوارەکان، نایەکسانی ئابووریی و نایەکسانی دەسەڵات و نایەکسانی ئەرك و ماف و دژی سیستەمی ڕامیاریی بە پارلەمانی و ناپارلەمانییەوە، تێبکۆشێت و هەوڵی کۆمەڵایەتییکردنەوەی چارەسەری پرسەکان و ناتەباییەکان بدات، ئەگەر نا، ئەوا خۆبەخۆ سەری لە دروستکردن و قوتکردنەوەی دەیان ڕێکخراوی قووچکەیی دەستەبژێرانە و ڕامیاریی بەناوی ژنان و منداڵان و ژینگە و ئاژەڵ و چین و توێژەکانەوە دەردەچێت و دواجار هەرچەندە ئامانجیشی خزمەتکاریی سەروەریی چینایەتی نەبێت، هەر ئاو بە ئاشی سەروەریی دەوڵەتدا دەکاتەوە .

 

 

 

جیاوازی ئه‌ناركۆفێمینیزم و فێمینیزمه‌كانی دیكە چییه‌؟

 

 

ئهگهربه‌ چەند دهستهواژهكورتیبكهمهوه،ئهوا بە خوێندنەوەی من بۆ ئەنارکۆفێمینیزم وەك تێڕوانینی ئەنارکیستی لەمەڕ نەهێشتنی ستەم و هەڵاواردن بەرامبەر ژنان، ئهناركۆفێمینیستهكانئامانجیانزیندووكردنهوهیگیانیخۆڕزگاریوخۆكارابوونەلهنێوبزاڤیژناندادژبهكۆیلهتیپلەچهندییژنانلهپاشكۆیلهتیپیاوانهوه. بهواتایهكیدیكەئهناركۆفێمینیستهكانبهپێچهوانهیئاراستەفێمینیستییهكانیدیكە،كاربۆدهستهمۆكردنیژنانیئازادیخوازلهژێرڕابەرایهتیخۆیانناكهن؛ هەم ڕابەرایەتی خۆیان بەسەر ئەوانی دیکەدا ڕەتدەکەنەوە و هەم ڕابەرایەتی ئەوانی دیکە بەسەر خۆیاندا ڕەتدەکەنەوە، بە واتایەکی دیکە ڕابهرایهتیوڕێكخستنیقوچكهیی(هیرارشی) بهپارێزهریكۆیلهمانهوهیژنانوچهوساوانبهگشتیدهزانن.

 

 

ئهناركۆفێمینیستهكانپێیانوایهوبهبۆچوونیمنیشبۆئهوهیژنانئازادیبستێننوخۆیانله داوهكانیبابسالاریوسیستهمیههڵاوارێزیمرۆڤهكانبهگشتی ڕاپسێنن،سهرهتاپێویستهلهنێوڕیزهكانیخۆیاندائهوپێكهاتهوپلهبهندییهباوانه‌ ڕەتبکەنەوە و لهنێوبهرن. ڕزگاریژنانلهپلهچهندیكۆمهڵایهتیویاساییتهنیابهڕیفۆرمیچهندخاڵێكلهیاسایسهروهراندانایێتهدی،بهڵكوپێویستیبهلێدان و لەنێوبردنیپایهئابوورییوڕامیارییو کولتووریی و یاساییهكانیههڵاواردن و هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتە پارێزەرەکانی ئەو بنەمایانە هەیە، کە هەموو پێکهاتەیەکی قووچکەیی دەگرێتەوە.

 

 

بەڕێزم، لەو باوەڕەدا‌ نیم، لهسهرئهوهناكۆكبین،كهئازادینادرێت،بەڵكودهسێنرێت. دهیكهواتهكهسێكخۆیویستی(ئیرادهی) ئازادبوونیتێدانهبێت،كهسناتوانێتببێتهڕزگارگهریلهڕێوشوێنینالهباری کۆمەڵایەتیی. ئهمهشپێویستیبههوشیاریخۆكارابوونوخۆڕادەربڕینههیهوئهوڕێكخراووكۆمەڵانهیكههاوشێوەیخودیدەوڵەتوپارتوخێزان،ڕێكخراونوپێكهاتوون،ناتواننچوارچێوهیهكیگونجاوبن بۆخۆڕزگاریوخۆكارابوون. چونکەلهوێشداكۆمەڵێكفهرماندهروپلهیهكنوكۆمهڵێكیشفهرمانبهروپلهدوو. ههربهوجۆرهژنانیپلهیهك( ڕابەرانوسكرتێرانولیپرسراوانوسهركردان ) وژنانیپلهدوو( گوێڕایهڵانوفهرمانبهرانوژێركردان ) لهوڕێكخراوانهدابهرههمدههێنرێنهوه. بهمجۆرهڕێسهكهماندهبێهوهخوریوژنانێككه‌ لە تاو ستەم و بێدەرەتانی هاتوونهتهدهرودهیانهوێتڕزگاریانبێت،ئهمجارهلهلایهنهاوڕهگهزهكانیخۆیانهوه،بهتۆرێكیوردتروزیرهكانهترلهوهیباوكو مزگەوت وپارتودهوڵهتویاساكانیان،ژنانیناڕازیڕاودهكرێتهوهولهچوارچێوهییاسایسهروهروژێروهر،فهرماندهوفهرمانبهر،پێشڕهووپاشڕهوداكۆتوبهنددهكرێنهوه. ئیدی بەو جۆرەڕزگاربوونیانلهوجاڵجاڵۆكهئایدیۆلۆجییهیههڵاواردنوپلهپلهكردنئەستهمتردهبێت،لهبهرئهوهیكهدڵخواستانهیخۆیانولهناهوشیارییهوهخۆیانئهوبریارهیانداوهوههركاتێكیشسهرپێچیوههڵگهرانهوهلهكۆیلهتینێوئهوڕێكخراوانهببێتهخهیاڵیسهریژنێكیئازاده،ئهواتۆمهتهمۆڕاڵییهكانویاساوسزاكۆمهڵایهتیوئابوورییوڕامیارییهكانئامادهنودهرگهیزیندانهكانبۆتاوانباركردنیانبهتۆمهتیههڵبهستراو،ئاوهڵا دەکرێت.

 

 

بهبۆچوونیمن،ڕزگاری؛ههنگاوییهكهملهناخیخۆمانهوهدهستپێدهكات،لهوێوهكه‌ دیوار وكۆت و زنجیره‌ کولتووریی دهستكردهكانیخێزان، مزگەوت و كۆمهڵگهودهوڵهتوهاوشێوەكانیانله‌ ئاوەزماندا بڕوخێنینو بپسێنین و لهكۆڵیانبكهینهوه، تاوەکو بتوانین لە تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتییدا لەتەك‌ هاوچین و هاوتوێژ و هاودەردەکانمدا یەکبگرینەوە. ئهمهبۆههرمرۆڤێكیچهوساوهوبندهست،كهخوازیاریئازادبوونه،دروسته. پاشانناگوتنبهههرفهرمانویاسایهك،كه‌ دەسەڵاتی [ئۆتوریتهی] كهسانیدیكەبهسهرماندادهسهپینێتوملكهچی زاڵبوون و پاوانگەریی [دۆمینهیتگەریی] ئهوانیدیكەیهاوجۆریاناجۆرماندهكات، خۆبڕیاردانی گەرەکە. ئێمهیچهوساوهیاژنانناتوانینخواستوخهونهكانیانبهكهسانیدیكەبسپێرینوبیانكهینهدهمڕاستیخۆمان، چونکە له نێوان فەرماندانی نێرینهكانیخێزانو فەرماندانی دەسەڵاتدارانی كۆمهڵگهویاساكانیدهوڵهتوپهیڕهوپرۆگرامیپارتهكاندا جیاوازینییهو ئەوەی کێ دیاریبکات، کە چی بكهینوچینهكهین، یا ئەوەی كهسانێك دیكهبهناویئێمهوه‌ ببنهسكرتێروڕابەریڕێكخراوهوكۆمهڵهكانمانوفهرمانمانپێبدهنچۆنخهباتبكهینو لە کوێ خەبات بكهینوچۆنههڵوێستوهربگرین،هیچ جیاوازی نییە و نابینرێت !

 

 

ئهگهرژنانیئازادیخوازخوازیاریههڵوهشانندنهوهیههڵاواردننلهنێوانخۆیانوهكڕەگهزیمێینهوباوكوبراكانیانونێرینهكانیكۆمهڵگه‌ن،ئهواههنگاوییهكهم پێویستە لهنێو خودی بزاڤهكهدا دژیههرههڵاواردنوپلهوێرییهكبن کە پێکهاتەی قووچکەیی ڕێکخستن دەیسەپێنێت. بزاڤێكیاڕێكخراوێككهههڵگریتۆویپلهیهكیوپلهدوویخودیژنانبهنێویڕابەرانو ڕێبهریكراوانەوەبێت،ناتوانێتههڵگریپهیامییهكسانیودژبوونبهههڵاواردنبێتوسهرهنجامبهجۆرێكیدیكەژناندهستهمۆیپێكهاتهقوچكهییهپڕههڵاوێرییهكاندهكاتهوه. لەبەرئەوەژنانیئازادیخواز(ئهناركۆفێمنیست) خۆبهخۆدژیپلهبهندینێوبزاڤهكهوڕێكخراوهكان دەبنوشوانهییهیچژنوپیاوێكبهڕهواودروستنازاننوبهوپهڕیتوانایانهوهوهكههرپێكهاتهیهكیدیكەیبابسالاریوسیستهمینایهكسانیمرۆڤهكان،دژایهتییاندهكهنولهنێوبردنیانبهئهركیدهستبهجێیخۆیاندهزانن.

 

 

ژنانیئازادیخوازپێویستییانبهفۆرومیكۆمهڵایهییلهسهرئاستیگهڕهكوشوێنیكار،نیتوۆركیژنان،كهپشتبهڕێكخستنوپهیوهندیزنجیرهییولابهلایی ئاسۆیی (نهكسهرهوخواری) ههیه. بۆنموونه: ژنانیكۆڵانێك،گوندێك،گهڕهكێكدهتواننفۆرومێكیكراوهیانههبێتو لەسەر پرسەکانیان وتووێژبکەن، بۆ نموونە ئاوكێشانكهكارێكیتاقهپڕوكێنیكۆمهڵگهكهمانه،بهسهرپیاوانیشدابسهپێننوبهو جۆرهپیاوانڕاستهوخۆلهتهكگرفتێكیكۆمهڵایهتیوههرڕۆژهیكۆمهڵگهڕووبهوودهبنوناچارشانبهشانیژناندهچنهجهنگیئاودزانیكۆمهڵگهوه،دهچنهپایخهباتبۆدابینكردنیئاویپێویستبۆههمووان. ئهمنموونهیهبۆزۆربوارو گۆشەی خهباتیڕۆژانهكردەییهودهكرێتسوودیلێ وهربگیردرێت. ئهمهشێوازیخهباتیژنانی(کرلا)یهیندوستانهدژیكارخانهكانی کۆکاكۆلاوخواردنهوهگازییهكانیدیكە،كهبوونهتههۆیكهمكردنهوهیئاویخواردهنهوهله‌ ناوچەکانیاندا.

 

 

وەك ئامارەکان نیشانیدەدەن، ژنانلهسهركارنیوهیاكهمترلهمووچهیپیاوانوهردهگرنوتهنانهتله‌ ئەمەریکا و وڵاتهئهوروپییهكانیوهكئاڵمانیاوبریتانیاش هەر وایە، ژنان لە بەرامبەر کارێکی هاوشێوەدا بەڕێژەی ٢٥% مووچە و کرێی کەمتر لە پیاوان وەر دەگرن‌.دهكرێتلهمبارهداكهمكاریبهوڕێژهیهی کەمی مووچهكهیان بەراورد بە‌ هاوكارهپیاوهكانیان،كاریكهمتربكهنوكارهكهڵهكهبووهكانبخهنهسهرشانیهاوكارهپیاوهكانیان[-كهبۆتهنیاجارێكیشبهبیریاندانههاتووهوبیریانلێ نهكردووهتهوه؛بۆچیژنانیهاوكاریانبهرامبهرههمانكار،موووچهیكهمتروهردهگرن]- وبهجۆرهناچارییەك دەتواننبیانكێشنهپایخهباتبۆمووچه وكرێییهكسان. ژنانێككهكاریدهرهوهیماڵدهكهنوهاوكاتیشكارینێوماڵوسهرپهرشتیمنداڵیانلهئهستۆیه،ههربههاریكاریوهاوڕیزیژنانیگهڕهكوكۆڵانوتهنانهتسهركاریش،دهتواننلهچوارچێوهی سەکۆکەیاندا [فۆرومهكهیاندا]بڕیاریسهپاندنیبهشێكلهكارینێوماڵوسهرپهرشتیمنداڵانبه‌سەر پیاوهكانیاندابدەنوبهو جۆرهپیاوانیانبهشداروناچاربهبیركردنهوهبۆڕزگاربوونوكۆمهڵایهتییكردنهوهیكارینێوماڵوسهرپهرشتیکردنیمنداڵ، بکەن. ئهمهشداخوازیدایهنگهوباخچهیمنداڵانوچێشتخانهیگشتیدێنێتهئاراوه،كهدهتواننپایهیكۆمهڵگهیهكینوێبن، کە تێیدا کاری نێوماڵ و بەخێوکردنی منداڵ کار و ئەرکی کۆمەڵگەیە.

 

 

بەبۆچوونیمن،لهبهرڕۆشناییئایدیایژنانیئهناركۆفیمینیستدا جیاوازییەکان گەلێك زۆرن. لهپاڵئهمانهشدا پێویستە ئهوهمانلهبیرنهچێت،ههر ئاواڕزگاریژنان،كرێكاران،جوتیارانوخوێندكارانوتدتهنیالهتوانایخودیژنان،خودیكرێكاران،خودیجوتیاران،خودیخوێنداكارنوو.. تددایه،ههر ئاواشگۆڕینیبهندێكییاساییوهكچهندژنهیانههێشتنینهریتێكیكۆمهڵایهتییوهكخهتهنهوپاشهكشێبهڕێسایهكیئایینی وەک شەلاقدان و زیندەبەچاڵکردنی ژنان،بهواژۆكۆكردنهوهونامهگۆڕینهوهلهتهكسهروهرانوچوونهپارلهمانیسهدانژن،ناتوانێتئاڵوگۆڕلهژیانیكهتواریماندابكاتولهڕزگاربوونله دەست ئەویاساونهریتانهنزیكمانبكاتهوه. بهڵكوههرگۆڕنێك،پێویستیبه‌ هەڵخڕان و بەرجەستەبوونی بزاڤیكۆمهڵایهتییههیه،پێوستیبهئامادهییتاكههیه،پێویستیبههۆشیاریخۆكارییوخۆبڕیاردانوخۆههنگاونانوخۆجێبهجێكردنوخۆپیادهكردنههیه،ئهمهشپێویستیبهڕێكخراوهجهماوهرییهسهربهخۆكانههیهوهكفێرگهوپهروهردگهیژنانیئازادهیكۆمەڵگهینوێ. لێرهداڕێكخراوهكانبێجگهلهچوارچێوهیهكیا چەترێكبۆكۆوهبوونوهوشیارییو یەکگرتن وزیندووكردنهوهیویستیئازادیخوازییویهكسانیخوازیی، فێرگەیەکیش دەبن بۆ وپهروهرده‌ی مرۆڤی کۆمەڵگەی نوێ، هەر لەبەرئەوە‌ گروپە خۆجێیی [فۆرومەکانی گەڕەك و تۆڕە سەرتاسەرییەکان] و جەماوەرییەکانی ژنان پێویستییانبهڕابەروسهركردهوژنانیپلهیهكنییه،پێویستییانبهڕێنوێنیپیاوانیسهركردایهتیپارتهكانو چەپڵەڕیزان و چەنەبازیی هۆلهكانیپهرلهماننییه، بەڵکو تەنیا پێویستیان بە خۆهوشیاریی و خۆکارایی و خۆکۆمەکیی و خۆویستەکی ئەندامانیان هەیە.

 

 

من،ستهموههڵاواردنبهرامبهرژنانتهنیالهلایهنپیاوانهوهنابینم،بهڵكوزۆرجارلهلایهنخودیژنانهوهئهمستهموههڵاواردنهپهرهپێدهدرێت. بۆنموونهكهمنینئهوژنانهیكهخۆیانبهزۆربهشوودراونوكهچیههمانپشتیوانیلهههمانستهمدهكهنهوهوكچونهوهكانیاندهخهنهژێرفشاروناچاركردن. كهمنینئهوژنانهیكهخۆیانخهتهنهكراونو بوونەتە قوربانی ئهوتاوانهوكهچیبهدهستیخۆیانكچهكانیاندهبهنهبهردهمگوێزانی ژەنگینیژنانێكی دڕندە وخهتهنهگهر. كه‌م نینئهوژنانهیكهلهژیانیژنومێردایهتییانداباجیبڕهئاڵتونومارهییوعهوداڵبوونیپیاویدهوڵهمهدنییانداوه،كهچیكچهكانیانلهسهرههمانشێوازیبیركردنهوهپهروهردهدهكهنهوهودهیانخهنهوهژێرچهكمهیسووكایهتیپیاوهداراكان. كهمنینئهوژنانهیژنیانبهسهرداهاتووهوكهچیكچهكانیانناچاربهدانیشتنلایپیاوانێكی فرەژەندار [حەرەمسەرادار] دهكهن. كهمنینئهوژنانهیكهلهژیانیخۆیانداهاوهڵێكیخۆشهویستیخۆیانلهسهرئهوینداریكوژرابێت،كهچیبهخۆیانوتیوتیلهسهركچهدراوسێوخزمانیخۆیاندهكهن. كهمنینئهوژنانهیكهلهلایهنخهسوویانهوهسووكایهتیوستهمیانلێكراوه،كهچیبهخۆیانههمانكاروڕهفتاربهرامبهربووكهكانیاندهكهنهوه،بهم جۆرهدهبینستهملهژناندیاردهیهكی ئاڵۆزی فرەڕەهەندی كۆمهڵگهكهمانه،نهك تەنیا داهێنراوییاسایهكینووسراوهیازۆرداریپیاوانێك. کاتێك ئهوبۆچوونهلاوازانهدهخوێنمهوه،كهستهملهژنانبۆئایینیئیسلامبهتهنیادهگێرنهوه. بهڕاستیئهوژنوپیاوانهجێگهیبهزهیین،كهخوێندنهوهی ئاواسهرپێیبۆدیاردهكۆمهڵایهتییهكاندهكهن. ستهملهژنانڕهههندیمێژوویههیهوئهوڕهههندهزۆرلهئیسلاموئاینهكانیدیكەیشكۆنتره. بەم جۆرە نەبینی ئەم دراوە کەتوارییانە، نەبینینی زەمینە کولتووریی و ئابووریی و ڕامیارییەکانی ستەم لەلایەن ڕێکخراوە قووچکەییە ڕامیارییە پاشکۆکانی دسەڵات و پارتەکانەوە، خاڵێکی دیکەی جیاوازی چۆنیەتی تێڕوانین و دەرککردنی ستەم و هەڵاواردنی ژنانە، لەلایەن فێمینیستە دەسەڵاتخوازەکانەوە و لەلایەن فێمینیستە دژەسەروەرەکانەوە [ئەنارکۆفێمینیستەکان]. ئەنارکۆ فێمینیستەکان بە قوڵی لە هەموو پێکهاتە و دەزگەیەکی کۆمەڵگە و بەڕێوەبەرایەتییەکەیدا لە دووی ڕەگ و ڕیشە ئابووریی و کولتووریی و ڕامیارییەکانی ستەم و هەڵاواردن، دەگەڕێن و ڕادیکاڵانە هەموو ئامراز و میکانیزم و پێکهاتیەك، کە ئافەرێنەر و پارێزەری ستەم و هەڵاواردن بێت، ڕەتدەکەنەوە و لە خەباتی ڕۆژانەی جەماوەریی و کۆمەڵایەتییدا هەنگاو بە هەنگاو بۆ سڕینەوەی لە هۆش و لە کردەوە و لە ئاخاوتنی تاکەکان و لە نێوەندە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەبێ وچان تێدەکۆشن.

 

 

منناڵێمباوهڕهكانیئیسلامدهستییانلهوستهموتاوانانهدانییه،نا و نهخێر،ههرگیز بەتەمانیم شتێکی ئاوابڵیم. بهڵامگونجان و تهباییوڕێككهوتێكلهنێوانباوهڕهكانیئیسلاملهمهڕ ڕۆڵ و ڕێوشوێنی ژنو پێکهاتە و تێڕوانینیخیڵهكییانەیكۆمهڵگەی کوردستانداههیه. ئهگینا بە كوتوپڕیی و لە چاوتروکانێکدا تیرۆری ژنانوئهتككردنیاننهیدهتوانیبهوڕهههندهڕیشهییوترسناكهوهلهدهههییهكهمیههزارهیسییهمدائامادهبێت. كهسانێككه‌ بەختی هوشیاربوونەوەیڕادیكاڵی ئازادیخوازانەیانههبووهیا ڕووداوەکانی ڕۆژگار بەو هوشیارییەی گەیاندوون،ئهوهدهزاننكهباوهڕهكانیئیسلامپاشبنهمایهكیخێلهكییانەینیوهدوورگهیعهرهبییانههیهوكۆمهڵگهیكوردستانیشبنهمایهكیخێڵهكییانەیههیهویەكانگیربوونیئهمدووانەیە، کەزهمینە‌ی بهردبارانکردنولوتبڕینوسوتاندن لەباردەکەن و پێکدەهێنن. بۆ تێگەییشتن و دەرکردنی ئەم پێگەییشتنە، خوێنهریئازیزدهتوانێتسهرنجیجیاوازیههژماریكوشتنیژنانوبارییاساخیئهوینداریی بدەن؛لهوناوچانهیكهبهقۆناخیخیڵەکیبوونداتیپهڕیوونوتاكایهتیهێشتاتیایاندابهرجهستهنهبووهوڕێساخێڵهكییهكان تیایاندا سهروهرن، لەتەك بەو ناوچانەی کە زوو نیشتەجێبوون و شیرازە و بنەمای خێڵەکیی پەیوەندییەکانی نێوان تاکەکانی پێکناهێنێت و پێکەوەی نەبەستوون، بەراوردبکهن. مهگهرئیسلامههرئهوئیسلامهنییه،كهلهههردوولایاندائامادهیه،بۆچیلهشوێنێكزۆرترژندهكوژێتولهشوێنێكیاهیچیاكهمتردهكوژێت. ههروههائهگهرسهرنجیئایینهكانیدیكەیكۆمهڵگهمانبدهینو گوتراوە‌كانیانبخوێننیهوه،ئهگهرزۆرترلهئیسلامژنبهكهمنهگرن،ئهوا سووکایەتییکردنیان بە مێینە كهمترنییە. لەبەرئەوە ئایینی ئیسلام تەنیا وەك ئامرازێکی گونجاو لەلایەن کۆمەڵگەی خێڵەکیی کوردستان و کولتووری دژەژنییەوە کەڵکی لێوەرگیراوە، نەك ئەوەی کە لە خودی کۆمەڵگەکەدا تێڕوانینی هەڵاوێڕانە و ستەمگەرانە و بکوژانە دژی ژنان نەبووبێت و ئایینی ئیسلام لەتەك خۆی هێنابێتی، وەك چەپ و ناسیونالیستەکان پاگەندەی دەکەن.

 

 

هەروەها ئهگهرسهرنجیبڕیاردانیپهرلهمانیههرێمیكوردستانلهسهریاسایچهندژنهبدهین،دهبینینهیچبزووتنهوهیهكیكۆمهڵایهتی [بزووتنەوەی کۆمەڵایەتیی نەك بەیاننامە و سەرمایەگوزاریی ڕامیاریی پارتەکان]كاردانهوهینیشاننهداونهبووههۆیناڕهزایهتی ومانگرتنودهستلهكاركیشانهوه. ئهگهربهپروپاگهندهیبێبنهمایژنانیسهرهوهیڕێكخراوهبابسالار و پارتسالارهكانیبهناوژنان و چەپەکان بووایه،دهبووژنانلهههمووناوچهكانیكوردستانهوه،لهههمووشاروگوندهكانهوهبهخۆپیشاندانومانگرتنوڕێپێوانیچهندڕۆژهبهرهوپارلهمانودهزگهباڵاكانیمیریبڕۆنوداگیریانبكهنوداروپهردوویانبهیاساچهندژنهكهیانهوهبسووتێنن، هەر ئاوا کە دەهەیەك لەمەوبەر لە وڵاتێکی ئەفەریکاییدا ژنانی یاخی نێوەندەکانی دەسەڵاتیان داگیرکردن. [ باشلهبیرمنهماوهلهسهرهتایههزارهیسێیهمداله‌ چ وڵاتێكیئهفریكی بوو، کە ژنانڕابوونوزۆرشوێنیگشتیودەوڵەتییانداگیركردوبهچهك و بە هێزی یەکگرتووی خۆیانداخوازییهكانیانسهپاندن]. بهڵاملهكوردستانهیچیهكلهمانهڕوویاننهداوتهنانهتوهكبڵێیكههیچ شتێكی پەیوەست بە ژنانەوەلهكۆمهڵگهداڕووینهدابێت. ئهمهنیشانهیبێبروایی خودی ژنانهبههێزیخۆیان،ئهمهنێشانهیوردوخاشبوونی کەسایەتیودهستهمۆبوونیههزارانساڵهیژنانهبۆڕێسایهێزه‌ کولتوورییهكان و یاسا ڕامیارییەکان. ئهمهنیشانهیئامادهنهبوونی خۆهوشیاریوویستیئازادڕهوانهیژنانیكۆمهڵگهكهمانه،ئهمهبهرههمیپشتبهستنیژنانهبهڕێكخراوهبهناوژنییهكانوپارتهڕامیارییهكانوبزاڤهڕیفۆرمیستهكان. ئهمهنیشانهیڕامبوونودهستهمۆبوونیژنانیڕزگاریخوازویهكسانیخوازهبۆژنانی دەستەبژێروپێكهاتهسهرووژنییهكان.

 

 

بەبۆچوونی من، ئهگهرههریهكهلهئێمه،چهندمانگێكلهسهرئهوڕووداوهبووهستێتوبنووسێتولێكیبداتهوهوتوێژینهوهیلهسهربكات،هێشتابهئهنجامیكۆتاییوههمهلایهنهناگهین. لهكۆمهڵگهیهكداكهپارتهڕامیارییهكانبۆخۆقهبهكردنوسەرمایەگوزاریی ڕامیارییپاگهندهیسكیولاریستبوونی کوردستانەکەیان بكهن و ڕۆژانە ئەم دەستەواژە پڕ سووکایەتی و پووچانە ئێرە ئەفغانستان نییە، ئێرە ئەفریقا نییە، ئێرە بیابان نییە، ئێرە وڵاتانی عەرەبی نییەهەزاربارە بکەنەوە وڕێكخراوهژنییهكانكهبڕیاریسمێڵزلهكانینێوهندیپارتهكانیانبهژناندهگهیێینوتهنانهتههندێكیاندهڵاڵیبۆهاوپارتییهكانیاندهكهن و ٨ی مارسڕۆژی ناڕەزایەتی و هاوپشتی جیهانی دژی هەڵاواردنی ژنان کرابێتە بۆنەی ئاهەنگێڕان و مەینۆشی ڕامیاران، ئیدی شایانیسهرسووڕمان و گومانکردننییه‌، كه‌ بۆچی ژنان ئاوابێدهنگنوتهنانهت ژنان لهكارگهیهك،فێرگهیهك،گهڕهكێك،شارێك،زانكۆیهك، بۆچەندچركهیهكیاسایچهندژنهنەبووەمهشخهڵهوگرفتیانوبۆبهرپێگرتنیوڕهتكردنهوهی وەخۆنەنەکەوتن !

 

 

گۆڕانی کۆمەڵگەلهبارێكی ئاوا،گۆڕانیڕیشهییدهخوازێت،كهتهنیالهخوارهوهڕاتواناو بەختیڕوودانیههیه،ڕێكبهپێچەوانەیخهونیفێمینیستهبۆرجوازییهكانەوە،كهخهریكینامهگۆڕینهوهنلهتهكدەسەڵاتدارانوكردنهوهینووسینگهونێوهندیبهناوژنانلهنێودهسهڵاتوبهپارهوكۆمهكیئهوپیاوانهی،كهخۆیانچهندژنیانلهماڵهوه‌ وەك كۆیلهڕاگرتووهوخۆیاندهستهكانیتیرۆریژنیانیانپێكهیناوهوخۆیانیاساكاندهردهكهنوواژۆیاندهكهن. ئایائهمهبهڵگهنییهبۆهاوبهشبوونیفیمینیزمیبۆرجوازی،كهبهشداریلهچهوسانهوهیژناندادهكاتوبهیاساكانودەسەڵاتودیمۆكراتییهتهكهیانخۆشباوهڕییاندهكاتولهنێوهندیانداڕێوشوێنیپلهبهرزیودەسەڵاتداریخۆیانبهسهرژناندادهكهنهوهوئهوهیلهنێوپارتهكانودونیایسهرمایهگوزاریدابهدهستییاننههێناوه،بههۆیدهستهمۆكردنیژنانهوه،پێكهوهیدهنێن.

 

 

بە کورتی، ئەمانە بەشێکی بەرچاوی جیاوازییەکانن لە تێڕوانیندا، کە بێگومان لە کارکردن و تێکۆشانی ڕۆژانەدا، لە نێوەندەکانی خەباتی کۆمەڵایەتییدا، کە ژنانی ئازادیخواز لە هەموو هەنگاوێکدا خۆیان لە بەرامبەر ژنانی ڕامیار و دەسەڵاتخوازدا دەبیننەوە، جیاوازییە کردەییەکان ئاشکراتر و ڕۆشنتر بەرچاودەکەن، بەدڵنیاییشەوە، کۆمەڵێك جیاوازیی دیکەش دێنە پێشەوە، کە ئێمە هەرگیز لە وەڵامێکی ئەزموونگیرانەی سنوور دیاریکراودا توانای دەرککردیانمان نییە و تەنیا خەباتی ڕۆژگاری داهاتوو دەتوانێت وەڵامیان پێبداتەوە و بەرجەستەیانبکات.

 

 

*************************************************************

 

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەكەم، كرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بكە

 

 

بەشی یەكەم : http://wp.me/ppHbY-HN

 

بەشی دووەم : http://wp.me/ppHbY-HY

 

بەشی سێیەم : http://wp.me/ppHbY-If

 

بەشی چوارەم: http://wp.me/ppHbY-IH

 

بەشی پێنجەم: http://wp.me/ppHbY-IN

 

بەشی شەشەم: http://wp.me/ppHbY-Jg

 

بەشی حەوتەم: http://wp.me/ppHbY-Jo

 

بەشی هەشتەم: http://wp.me/ppHbY-Jv

 

 



آدرس و اسامی صفحات مرتبط با فدراسیون عصر آنارشیسم

Federation of Anarchism Era Social Media Pages



۱- آدرس تماس با ما 
asranarshism@protonmail.com
info@asranarshism.com
۲- عصر آنارشیسم در اینستاگرام
۳- عصر آنارشیسم در تلگرام
۴- عصر آنارشیسم در توئیتر
۵ – فیسبوک عصر آنارشیسم
۶ – فیسبوک بلوک سیاه ایران
۷ – فیسبوک آنارشیستهای همراه روژاوا و باکورAnarchists in solidarity with the Rojava
۸ – فیسبوک دفاع از زندانیان و اعدامیان غیر سیاسی
۹ – فیسبوک کارگران آنارشیست ایران
۱۰- فیسبوک کتابخانه آنارشیستی
۱۱ – فیسبوک آنارشیستهای همراه بلوچستان
۱۲ – فیسبوک هنرمندان آنارشیست
۱۳ – فیسبوک دانشجویان آنارشیست
۱۴ – فیسبوک شاهین شهر پلیتیک
۱۵ – فیسبوک آنتی فاشیست
۱۶– سایت عصر آنارشیسم
۱۷- فیسبوک میتینگ دهه هفتاد و هشتادی ها
۱۸- اینستاگرام ” دختران آنارشیست افغانستان ”
۱۹- اینستاگرام آنارشیستهای رشت
۲۰- تلگرام آنارشیستهای اصفهان و شاهین شهر
۲۱ – اینستاگرام آنارشیستهای اصفهان و شاهین شهر
۲۲- تلگرام آنارشیستهای شیراز
۲۳ – اینستاگرام آنارشیستهای شیراز
۲۴ – اینستاگرام آنارشیستهای گیلان
۲۵ – تلگرام ” جوانان آنارشیست ”
۲۶ - تلگرام آنارشیستهای تهران
۲۷ – بلوک سیاه Iranian Black Bloc توییتر
۲۸ –  اینستاگرام ” آنارشیستهای جنوب “
آنارشیستهای جنوب یکی از اعضای تشکیل دهنده ” اتحادیه آنارشیستهای ایران و افغانستان” می باشند که در ایران حضور دارند.
۲۹ – اینستاگرام ” آنارشیستهای خراسان“
آنارشیستهای خراسان یکی از اعضای تشکیل دهنده ” اتحادیه آنارشیستهای ایران و افغانستان” می باشند که در ایران حضور دارند.
۳۰ – گروه تلگرام آنارشیستهای بلوک سیاه
۳۱ – اینستاگرام جوانان آنارشیست
۳۲ – فیسبوک اتحادیه آنارشیستهای ایران و افغانستان
۳۳ – اینستاگرام بلوک سیاه آنارشیست
۳۴ – تلگرام آنارشیستهای اراک
۳۵ – تلگرام قیام مردمی
کانال قیام مردمی مخصوص آموزش تاکتیکهای مبارزات خیابانی و سازماندهی تظاهرات سراسری است.
۳۶– اینستاگرام جوانان آنارشیست
۳۷– اینستاگرام آنارشیستهای بوکان - ئانارکیستە کانی بۆکان
۳۸- کانال تلگرام کتابخانه شورشی